تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاژۆدان
لەوەڕاندنی ئاژاڵ بە شەو
ئاژۆدان
[[ ئاژۆ + دان ]]
«مستـ. متـ.» بردنە دەرەوەی ئاژاڵ بە شەو بۆ لەوەڕاندن، لەوەڕاندنی شەوانەی ئاژاڵ لە کێو: ئەمە چەند ڕۆژێکە ڕانەکە ئاژۆ دەدەین * شەوبەکێو.
ئاژۆدان
هەڵکوتانەسەر. لەوه ڕاندنی ئاژاڵانە لە شەوی بەهاراندا، شەواژۆ؛ ئاژۆبدە. واتە: بلەوەڕێنە. لێ خوڕیینی ئاژاڵ
ئاڤ تێ وەردان
ئاڤدان(باک)
ئاگر تێ بەردان
«مستـ. متـ.» ١- ئاگر بە سووتەمەنی یا هەرشتێکی ترەوە نان، بەمەبەستی ئاگر کردنەوە، یا زیان پێ گەیاندن: زۆر سەرمایە، خێرا سۆبەکە ئاگر تێ بەردە. هەندێ پووش و پەڵاشمان ئاگر تێ بەردا و خۆمان پێ وشک کردەوە. ٢- «کنـ.» ڕق هەڵساندن و تووڕەکردنی یەکێک بەقسە یا بەکردەوە: ئەوە چت پێ گوتووە وا ئاگرت تێ بەرداوە. ئەم قسەیە چ بوو کردت ئاگرت دەم «دەئەم» کابرایە بەردا. ٣- «کنـ.» ا» زیانی ماددی و ئازاری مەعنەوی بەکەسێ یاشوینێک گەیاندن: لە شکری ئەمەریکا هەموو ویتنامی ئاگر تێ بەردا و سووتاندنی. ئەوەندەمان پێ خەرج کرد ئاگرمان تێ بەردا. ب» ئیجادی حاڵەتی بەزەیی پێداهاتن و زگ پێ سووتان لە دڵی کەسێکدا: هێندە دەکڕووزێتەوە ئاگر دەپیاو بەردەدا. ● «ڕەببی ئاگر دە گیانی بەربێ» تووک و نزایە و کینایەی داودی مردن و لەناوچوونی کەسیکە. * ئاگرپێوەنان، ئاوور تێ بەردان.
ئاگردادان
(باک) ئاگرداران، بەدخوویی، داوێن پیسی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگردان
تەقاندنی چەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگردان
قووڵەیەکە ئاگری تێدا دەکرێتەوە
ئاگردان
آتش زدن. درکردن.
ئاگردان
[هاویشتنی گوولە بە هۆی باڕووتەوە].
ئاگردان
ناوگۆڕک، مقەڵی، جێ ئاگر، ئاورگ
جێ ئاگر لە سەماوەردا
هاویشتنی تۆپ و تەقاندنی بەرد بە هۆی بارووت
ئاگردان
[[ئاگر + دان «ئمـ.» ] ]
«نتـ.» ١- قووڵکەیەکە، لە تەختی ژووری ناوماڵان هەڵی دەکەنن، تەنیشتەکانی لێک و لووس دەکەن «سواغی ئەدەن، یا لەتکە سوێنە و سواڵەتی تێدەگرن» و ئاگری تێدا دەکەنەوە، یا لە لاوە بۆی دێنن. جۆرێکی تریشی لەباتی هەڵقەندن، کەرۆ کەیەک بە بەرد یا خشت هەڵدەبەستن «ئەمەیان زیاتر لە مزگەوتان و دیوەخانی ئاغایان» بۆ گەرم کردنی ژوور * ئاوورگ، کوانوو، گۆڕگ، گۆڕکە. ٢- تمـ: ئازەر.
ئاگردان
قووڵکەیەکە ئاگری تێدا دەکرێتەوە، گۆڕک، ئاوورگ. ئاووردان و تەقاندنی چەک. دەرکردن. کوچکی ئاوور
ئیجارەدان
بە مزد دە، مزدبگیر، مزدور.
ئیجارەدان
بە مزدەر، بەکرێدان، کرێکار. [ئەو کەسەی شت بە کرێ دەدات. هەروەها: بەکرێگیراو]