تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داماڵین
لابردن و ماڵینی شتیک لە شتێک بەدەست
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داماڵین
داکەندنی شتێک لە شتێک
داماڵین
کَندن، پایین کشیدن، بیرون آوردن.
داماڵین
کەنن،[داخزاندن]
داماڵین
کَشط، سَلخ.
داماڵین
گووراندن٬ داماڵین٬ ماڵین٬ کەلەزووسک٬ خەشک کردن٬ هەڵوەشاندن و هێنانە خووارێ سەر و پێچ. لەبەر-:ڕووتکردنەوە٬ داکەندنی چتێک لە چتێک٬ لابردن و ماڵینی چتێک لە چتێک بە دەست؛ قابە چەورە کە داماڵە. دەست پێداهێنان٬ دەست بەسەرداماڵین.
پێداماڵین
بر چیزی ساییدن
چەکداماڵین
کەمکردنەوە و لەناوبردنی چەک و تەقەمەنی یان کۆنتڕۆڵی ئامێری جەنگی و کەمکردنەوەی هێزی سەربازی بەمەبەستی داشکاندنی مەترسی شەڕ و زیادبوونی ئاسایش و هێمنایەتی نێونەتەوەیی. لە بابەت چەکداماڵینی هەمەلایەن و گشتگیر، لە مێژە باس و کۆڵینەوە کراوە. یەکەم جار لە «کۆمەڵی نەتەوەکان» لە ساڵەکانی 34- 1927 و پاشان لە «ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان» بەڵام هیچکامیان نەیانتوانی ئەم کێشە چارەسەر بکەن. پاش شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی و بەهۆی ئەو کارەساتانەی کە لە جیهان ڕوویاندا بە تایبەت، پاش دروستکردنی چەکی ناوەکی هەوڵ و دەوڵی نێونەتەوەیی بۆ ئەم مەبەستە زیاتر پەرەی سەند و ئەمەش وایکرد کە لایەنگرانی چەکداماڵین بە خێرایی کۆببنەوە و بڕیاری گرنگ دەربکەن و بە کردەوەش هەنگاوی بەرچاوی بۆ بنێن. بۆ وێنە پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ) لە ساڵی 1943 بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی لەبار بۆ ئەم مەسەلە چەن هەنگاوێکی هەڵگرت.
پڕۆسەی داماڵینی چەک، ڕەنگە بە شێوەی یەکلایەنە، دوولایەنە و چەندلایەنە یان پاژەکی و گشتی بێت. لە سیستەمە سیاسییەکانی هاوچەرخدا چەکداماڵین، بەدوای شکستهێنانی لایەنێکی شەڕ دێتە ئاراوە و دەوڵەتی سەرکەوتووی شەڕەکە دەست ئەکا بە داماڵینی چەکی لایەنی دۆڕاو.
پێویستە بگێ کە چەکداماڵین، خۆبەخۆ نابێتە هۆی دابەزاندنی مشتومڕ و کێشە. ناکۆکی مەسەلەکە لەوەدایە کە پڕۆسەی داماڵینی چەک کە بۆ نزمکردنەوەی کێبەرکێی چەک و تەقەمەنی دێتە کایەوە، هەندێ جار خۆی دەبێتە هۆی کێشە و ململانێ. چاودێریکردن بە سەر پڕۆسەی چەکداماڵین پێویستی بە بەڕێوەبەرایەتییەکی ناوەندگەرای بەهێزە.