تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دابە
بچەمێوە، کۆم بووەرەوە
عادەت وایە، ڕێ و شوێنە
بووک دابەزاندن
دابەشکەر
بنکەی دابەشین
أساس التقسیم
دابەر
(باک.): بەسوود، بەکەلک، سوودمەند
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دابەرزین
سنگدانە پێشەوە بۆ جەنگ
دابەرزین
(زا.):سینگ ڕەپێشخستن بۆ شەڕ
دابەز
بەرەوژێر داپەڕین: ئەم هەڵبەز دابەزەت لە چییە؟
دابەزان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دابەزاندن
هێنانمەخوارەوەی سوار لە سەر پشتی وڵاخ
دابەزاندن
[[ دا «پێبف.» + به‌زاندن ] ]
«مست. لا.» 1- هێنانه خواری یەکێک لەسەر پشتی ئەسپ و هەموو جووره هۆیەکی هاتوچۆ.:: دەستی گرت و له ئۆتۆموبیلەکه دای بەزاند هەیتەیەکی وایه سواران له ئەسپی دادەبەزێنێ. لەشکرێکی زۆریان به پاراشووت لەو دەشته دابەزاندووە. 2- له پایە و پلەی کۆمەڵایەتی و... هێنانه خوار وه:: به چەند جارێک چەند پلەیان دابەزاند و کردیانەوه موودیر.* «کعر.» داگرتن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دابەزین
هاتنەخوارەوە لە سەر پشتی وڵاخ
دابەزین
[[ دا «پێڤ» + به‌زین ]]
«مست. لا.» 1- هاتنه خوار له سەر پشتی ئەسپ و هەموو هۆیەکانی لەم بابەته:: سوارەکان هەر دوو سێ یەکیان له بەر ماڵێک دابەزین. له ئۆتۆمبیلەکه دابەزن. 2- هاتنه خوار له شوێنێکی بەرزترەوه «نسبیا» بۆ جێگایەک:: ئێستا بۆیان دانەبەزی گێزەر بەربای عومریان بکەی. 3- کەم بوونەوەی پلەی گەرما و سەرما و...:: گەرما زۆر دابەزیوه، زستان وا خەریکه تەواو دە بێ نابینی سەرما چەند دابەزیوه.
دابەزین
لەسوواری هاتنە خووار، لە شووێنێکی قۆناخ گرتن، هاتنە خووار،داوەزین، خووارەوهاتن، داخوزین، داخزین
دابەزیو
کەسێکە خۆی لە سوواری پەیا بووبێ و یا قۆناخی لە شووێنێکی گرتبێ
دابەزێن
ئەوی سواران دێنێتەخوار