جیابوونەوەی بەشێک
لە خاکی وەڵاتێک
یان سەرزەمینێک لەژێر دەسەڵاتی
ئەو وەڵاتە. دابڕان،
زۆرتر لە دوای
شۆڕش ڕوودەدات.
چەن نموونەی دابڕان، بریتییە
لە: جیابوونەوەی
چواردە موستەعمەرەی بەریتانیا و دامەزرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا (1776)، جیابوونەوەی بەرازیل
لە پۆرتوگال (1882)، یۆنان
لە عوسمانی (1898)، کووبا
لە ئیسپانیا (1898) و پاکستان
لە هێندستان (1947) . دابڕان سەرەنجامی «
جودایی خوازی» *یە و
پاش خەباتێکی
دوور و
درێژ بۆ دامەزرانی نەتەوەیەک
پێک دێت.