تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەست
تیر ، خەس، پەیت ، توند ، چڕ ، بە پێچەوانەی وەی کە شل بێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەست بوونەوە
توندبوونەوەی شتی شل
خەست بوونەوە
توند وپەیت بوونی چتی شل.
خەست و خۆڵ
غلیظ و پُر مایه
شش دانگ مَست
سەرچاوە: نالی
خەسته
نەخۆش. کەوتوو.

ئەی خەستەیی چاوت هەمو ئاهوویی تەتاریی!
وەی بەستەیی زوڵفت هەمو شێرانی شکاریی!
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەستی
پەیتی ، توندی (بەپێچەوانەی شلی).
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەستە
دۆیەکە کە کرابێتە ناو کیسەوە و توند بووبێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەستە
خەستە
ماندوو
نەخۆش
دۆی دە تورەکەکراو
سەرچاوە: نالی
خەستە
نەخۆش.

بە هاوین جەستە خەستەی دەردی گەرمام
بە زستان دڵ شکستەی بەردی سەرمام
خەستە
نەخۆش، بێمار. دۆیەکە کە لە ناو کیسەیەک کرابێ وتوند بووبێتەوە.