تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێخوواس
پێخاووس، (باک) پێخاس. پاپەتی، پاووریایی. ئاوارە، هەرزەگەرد. ووڵاخی بێ ناڵ یا سوواو
پێخووێ
کۆمەڵێک لە قوڕی گیراوەوە. خەرمانێکە گێرە کرابێ و شەن نەکرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێخوێ
خەرمانێکە کە گێرە کرابێ و شەن نەکرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێخوێ
کۆمەڵێک لە قوڕی گیراوە
پێخوێ
ئەندازە قوڕێکی سواغ
کڵۆشی بەر پای گاگیڕە
پێداخوڕان(ڕۆژ)
پێداهەڵخوشان
بەربینگ پێ گرتن و کێشە تێ هاڵاندن
پێشخوان
تەپڵەکی وردەواڵە فرۆشی
پنە
پێشخوواردن
لەپێش پادشاو میراندا چێشت تامکردن
پێشکەوتنخوازی
بە مانای بڕواهێنان بە گۆڕان و بووژانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی مرۆڤە. ئەم بڕوایە هەمیشە یەکێک بووە لە بنەماکانی ئایدیۆلۆجی لیبراڵ و چەپ بۆ پێکهێنانی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی باشتر و کارامە. بەم بۆنەوە لەم بەرەدا ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە و ڕیفۆرمخوازانە سەریان هەڵداوە کە خوازیاری لەناوچوونی ئەو تەگەرە سیاسییانە بوون کە لەبەردەم گەیشتن بە سیستەمی باشتر و عەداڵەتخواز و «خۆشبەختی هەمووان»، ڕێگر بوون.
پێشکەوتنخوازەکان، بە دوو تاقم دابەش دەکرێن: یەکەم، ئەوانەی کە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی لە ڕوانگەی دیموکراسی*و یەکسانی ئابووری لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە، بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی یەکسان بە پێویست ئەزانن. دووهەم، ئەوانەی کە گەیشتن بە یۆتۆپیا*ی برایەتی و یەکسانی، بە جەوهەری یاسای سروشت و مێژوو دەزانن. مارکسییەکان، توندڕەوترین و شەیداترین پێشکەوتنخوازەکان لە ئەژمار دێن.
چەمکی«پێشکەوتن» ئەمڕۆکە بۆتە یەکێک لە بەها سەرەکییەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و زۆربەی وەڵاتانی جیهانی سێهەم کە خۆیان بە شۆڕشگێڕ دەزانن، بۆ«پێشکەوتن» هەوڵیان داوە. پێشکەوتن خوازەکان کە هەمیشە ئێستە و ئایندە لە ڕابردوو بە باشتر ئەزانن، لە بەرانبەر هەر چەشنە ڕابردووخوازییەک دژایەتی ئەکەن و دژبەرانی خۆیان بە «کۆنەپەرستی» * تاوانبار دەکەن.
مەرجەکانی پێویست بۆ پەرەپێدان بە بیرۆکەی پێشکەوتنی مرۆڤ بریتییە لە:
1) مەحفکردنەوەی ئەفسانەی سەدەکانی ناوەڕاست، چونکە پێی وایە دنیا لە داهاتوویەکی نەزۆر دووردا کۆتایی پێ دێت.
2) جێماوەکانی ڕێنسانس و شۆڕشی زانستیانە و کاردانەوەی لەسەر باوەڕی مرۆڤ بەوەیکە لۆجیک و ژیربێژی جیهانگیر ببێت.
3) بەهێزبوونی ئەم باوەڕە کە ئەندێشەی مرۆڤ هەر دێت و بەرەو ژیری و لۆژیکی بوونی زیاتر دەڕوات.
پێشکەوتنخوازی
پیشرفت خواهی ترقی خواهی
پێشەخوەره
رُخ، هُمای، استخوان¬خوار.
پێشەخوەره
پیرۆز. [باڵندەیەکی ئەفسانەیی ئێسان¬خۆره که سێبەری بکەوێته سەر هەرکەس دەبێت به پاشا.]
پێشەخوەره
رَخمَة، اَنوق.