تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوواوەندگار
خوداوەندگار،پەروەردگار، خودا، خوڵا
خوواپەرس
خووا پەرست.-ی :خوداپەرەستی
خوواپەرست
خودا پەرست._ن:خووا پەرستن.-ی: خوداپەرستی
خوواچەشتن
خووی چەژتن، مەزەکردن
خوواچەنی
(هەورا.): ماڵیاوا، خووا حافیز
خوواکرد
خوواوڕاستان،واڕێکەوت، کار و فەرمانێک یا چتێکە خووا دروستی کردبێ
خوواگرتن
گرفتار بوونی کەسێک بە دەرد یا کار یان کارەساتێک لەلایەن خوداوە
خوواگرتوو
کەسێکە کە خووا تووشی دەردێکی کردبێ
خوواڵا
(ئەردە.): خالی و خووالا، خاڵی
خوواڵۆژن
(باک.): خاڵۆژن
خوواڵە
(رۆژ.): خوشک
خووای
(هەورا.): پێکەنین
خووای تەوەرزە
(ئەردە.): خووای هەوری، خووێی سپی
خووای هەوری
(ئەردە.): خووێی سپی، (ئەردە.) خووای تەوەرزە
خووایشت
خووایشمەند
-کردن: تکاکردن،هێڤی کردن،تکاکار. –ی: تکاکاری
خوواییش
سەرچاوە: نالی
خووبان
جوانان.

مومکین نییە جەلبی دڵی خووبان بە من و تۆ
نەمبیستووە تەسخیری مەلایەک بە مەلایێ