تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووارن
(باک.): خوواردن
خووارو خێچ
لارو لۆچ،تیلاوتیل،قیل وقاچ،قیناس
خوواروو
لای خووارەوەی چتی
خووارووفک
(باک.):بادی ئاوێ،پیاڵەیئاوێ،ئاوەخۆرە
خووارک
(باک.) : ددانی ماڵاتانە: گا-ێ خووە د حەفتادە دەردەخەن،هێ گایێ مە-ی خووە، دەرنەخستیە: گالە 7 ساڵاندا ددانی دەردەخا، کە دەری نەخستبێ هێشتا جحێڵە
خووارکا
(باک.) : ناوی خێڵێکی کوردە
خووارکردنەوە
خووارگ
(ئەردە.): خوواروو، ژێرگ، خووارخووارین
خووارگین
(ئەردە.):خوواروو، لای خووارەوە
خووارۆ
(باک.): سەڵیتە، قاحپە، جندە، حیزبۆ (نێر و مێ)
خوواری
(ژاوە.):خووارایی،لاری،بەوار،شەفتی،چل وچۆفی،ڕاستی خووارایی چت، ئاستی خووارایی.زەبوونی،پەستی،نزمی
خووارێ
لای نزم وخووارەوە
خووارە
لار، چەتاڵ،خێچ، چەڤی، (باک.) چەفت، چیل، .- بوون:چەڤیان
خووارەو هاتن
(ئەردە.): هاتنە خووارەوە
خووارەو کەفتن
(ئەردە.): کەوتنە خووار
خووارەوخستن
(ئهردە.): خستنە خووارەوە
خووارەوە
نزم،خووار، ژێرەوە، (جا.) دانگە، خارێ، لای خووارەوە، لای بەرەوە
خووارەکە
(دزە.): جوورە دروومانێکە خووار وخێچ بڕوات، مارپێچ.
سەربەرەو خوواربوون
دەمەوژێربوون