تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مخمخاندن
(باک.): شکاندن٬ هاڕیین٬ فلیقاندنەوە(بمخمخینە)
مخمخک
(باک.): بێستانی کاڵەک و شووتی ٬ جۆگەی فرمێسک
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مخمر
[ا. فا. ع ]
(موخه‌ممیر - muxemmir)
تەخمیرکار، هەوێنکەر.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مخمر
[ا. مف. ع ]
(موخه‌ممه‌ر - muxemmer)
تەخمیرکراو، هەوێنکراو.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مخمس
[ا. مف. ع ]
(موخه‌ممه‌س - muxemmes)
پێنج خشتەکی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مخمصە
[مص. ع ]
(مه‌خمه‌سه‌ - mexmese)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مخمل
[ا. ع ]
(مه‌خمه‌ل - mexmel)
مەخمەل، مەخمەر، قوماشێکی نەرمی توکنە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مخملک
[ا ]
(مه‌خمه‌له‌ک - mexmelek)
نەخۆشییکەکی درمە، زیاتر تووشی منداڵان دەبێ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مخمور
[ا. مف. ع ]
(مه‌خموور - mexmûr)
مەخمور
پارچەی مەخمور
سەرچاوە: نالی
مەخموور
سەرخۆش و بەدمەست.

ناوی مەخمووران نەبەی (« نالیی »! له نێو
حەڵقەیی واعیظ، لەوێن جاسووسیان!
سەرچاوە: نالی
مەخموور
مەیزەدە، سەرخۆش. مەست.

بە نەشئەی سستیی و مەستیی وەها مەستوور و مەخموورە
نزانم خەو لە چاوتدایە یا چاوت لە خەودایە!
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مەخمەر
مەخمەر
پارچەی مەخمور
مەخمەر
فرەز٬(باک.): قووتوو٬ دۆڵچه٬ سەتل