تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خشکە
خێچک، خلیسکە لەسەر بەفری یا سەهۆڵی. (ئەردە.) خشک. فڕینی باڵندە بە نزمی و لە نزیک زەوی . (ئەردە.) دەنگێکە لە خشانی چتێکەوە پەیدا دەبێ ، قوونەخشکە ، قنگەخشکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خشکەیی
ڕۆیشتنی گیاندار بەتیژی و بێ هەستی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خشکەیی
ڕۆیشتنی شت بەحەوادا بەنزمی و نزیک لە زەوی
خشکەیی
پێ بەعەرزا خشاندن لە ڕۆیشتندا
بەدزیەوە بۆچوون
فڕینی مەل نەوی لە زەوی
خشکەیی
ڕۆیشتنی چتە بە حەوادا بەومەرجە کە نزم و لە زەوی نزیک بێ، پەڕەسلێرکە بە- فڕی. ڕۆیشتنی گیاندار بە بێ هەست و بە توندی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خشڵ
زێڕ و زیوێکە ژنان بۆ جوانی بیدەن لە خۆیان
خشڵ
زیور، نهوده.
خشڵ
تەرک، تیته. [زێڕ و زەنبەر، زێوەر]
خشڵ
حُلِيَ، حَلي، حِلیَة، خَشَل.
خشڵ
زێڕ و زەنبەر، ڕەوش
خشڵ
چەک، ڕەخت، گوولی، زیوەر، (باک.) : پۆخک، خەمڵ، نێوی ئافرەتانە، نەوا لە خووارەوە بە ڕێزە دەیانخەمە بەرچاوانە،كە هەریەکەی لە شووێنی تایبەتی خۆیدا ڕوونکراوەتەوە: بازنە، بلبلە، پاشەسەر، پشتێند، پێشەسەر، تاس ، تەزبیح،چۆچە، حەلقەئەنگوست،خەزیم، خشخاش(خشخاش)، خڕخاڵ، دوگمە، دوگمە و دۆڵاب،زەنادی، زڕشەمشە،سنجاق، سینەبەند، عاشق بەند، قەتارە، قەنەفڵ بەند، قۆتاسە، قۆڵبەند، کەمبەرە ، کرمۆکە،کڵاوبەرداو،گەردانە ، گەردە نلغ، گۆ ، گووارە،گۆبەرۆک، گێل گێلە، هەیاسە
خشڵ وورەش
(هەورا.): خشڵ فرۆش