تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
حەچ
دارێکی سەرخوارە لە یاریی حەچاندا لە گۆی یارییەکەی پێ دەدرێ
حەچ
شەق، کاشۆ، گۆچانی گەمەی گۆیێن
حەچ:
چەگان، دارێکی سەرخوووارە لە یاری (حەچان)یدا لە گۆی یارییەکەی پێدەدرێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
حەچان
یارییەکی دوو دەستەیییە بەگۆ و بە (حەچ) دەکرێ
حەچان:
یارییەکی دوودەستییە بە گۆ و بە حەچ دەکرێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
حەچاندن
هێنانەوەڕینی سەگ و هێنانە چەڵتە چەڵتی یەکێک
حەچاندن:
هێنانە وەڕینی سەگ. وە چەڵتەچەڵت خستنی کەسێک. حەچەلێکردن.
حەچه
تَکّه، باژَن، نُهاز، نُخراز، چَپُش. (بز نر که پیشرو گله می¬شود.)
حەچه
تگه، تەکه. [سابرێن (بزنی نێر که دەبێته سەرجەله.)]
حەچه
عَلَ، تَیس، هَلب، کُرّاز، قَدَمشة.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
حەچولوور
چەند حەچە و لوورەیەکە کە یەک بگرن
حەچولوور
زوزه. (صدای سگ.)
حەچولوور
لووره. [حەپه و لووره (دەنگی سەگ.)]
حەچولوور
هَرِیر.
حەچولوور
حەپین و لوورەی تێکەڵ
حەچولوور:
وەڕین و لوورەی سەگییە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
حەچچە
وتەیەکە کەری پێ لێ دەخوڕرێ
حەچچە (ڕۆژ.):
حەچە، هەچە. لە کاتی تووڕەبوون و نزیک بوونەوەی دوژمن لەو. بۆ ئاژۆتنی کەر و ئێستران بەکار دەبرێت.