تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حاڵات
جەزمەی دەروێش لە کاتی زیکرا: دەروێش حاڵاتی لێ هات
سەرچاوە: نالی
حاڵاتی میحاق
ئەو کاتەی مانگ ئەگاتە ڕادەی ئەوپەڕی باریکی و لاوازیی و لەبەرچاو ون ئەبێ کە ئەوەش لە دواڕۆژەکانی مانگی عەرەبیی و لە یەکەم ئێوارەی مانگی نوێدا ئەبێ کە مانگ زۆر بێتینە و بەزەحمەت بەدیی ئەکرێ.

لە دووریی تۆیە ئەی خورشیدی پڕتەو بەخشی شەوگەردان
کە « نالیی » وا لە حاڵاتی میحاقی ماهی نەودایە..