تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەمهور
بە پێی بیرو ڕاو لێکدانەوەی جیگەرخووێن لەبەرگی یەکی فەرهەنگەکەی لە لاپەڕە (310)دا نووسیوییە: (جەمهور) لە دوو ناوان پێک هاتووە جەم مەبەس لە کۆڕو جڤاتە، (هور)یش بەواتا گچکەو وورد، وادیارە لە چاخی ساسانییەکاندا دوو کۆمەڵگە (جڤات) هەبوون: جڤاتی سەراو جڤاتی هوور، کەسرا، کەیسەرا مەزن و سەرۆکی جڤاتی سەرایە بوو، کە بە ئارەوی (عظیم العظماء)ە. و( بزور جەمهور): مەزنی جڤاتی هوور(گچکەکان) بووە، جڤاتی سەرایە (مجلس الشیوخ، مجلس الاعیان)، جڤاتی هوور(المجلس النیابی) بووە لە پاشان کەوتووتە ناو زمانی ئارەوییه وە بۆتە جەمهووریە، بەڕاستی، مامۆستا جیگەر باشی بۆ چووەو ڕاستە هەزاران ئافەرین. (گیوی موکریان)