تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترسی جڤاکی
فوبیای جڤاکی.
جڤاکی
اجتماعی
جڤاکی - فەرهەنگی
Sociocultural. ڕوانگەی جڤاکی-فەرهەنگی Sociocultural perspective بۆچوونێکە لە فێرکاریدا دەڵێت ژینگەی جڤاکی و فەرهەنگیی دەوروبەر هێزی تاودەری یەکەمە لە پرۆسەی فێربووندا (نوێنەرانی وەک Lev Vygotskij, Roger Säljö) نەک فراژووتنی ناخەکیی دەروونیی تاک وەک Jean Piaget دەڵێت.
دیموکراسی جڤاکی
ئەم زاراوە لە لایەن وەڵاتانی کۆمۆنیستییەوە بەکار دەبرێت بۆ جیاکردنەوەی سیستەمی سیاسی تاک حیزبی خۆیان لەگەڵ سیستەمی سیاسی فرەحیزبی کە لە وەڵاتانی ئەورووپای ڕۆژاوا باو بووە و بە دیموکراسی بۆرژوایی ناوی دەبەن. لەم سیستەمەدا حیزبی کۆمۆنیست خۆی بە نوێنەری زۆرینەی کۆمەڵگە یا ڕەنجدەران دەزانێ و مافی چالاکیی سیاسی بە چینە چەوسێنەرەکان نادات. لەم سیستەمەدا بنەماکانی دیموکراسی لیبراڵی ڕۆژاوایی بەرچاو ناکەوێ. پێناسەیەکی دیکەی ئەم سیستەمە، «دیکتاتۆری پڕولتاریا» *یە.
دیموکراسی کۆمەڵایەتی: بڕوانە سۆسیال دیموکراسی.
دیموکراسی جڤاکی
People’s democracy
دەروونناسیی جڤاکی
Social psychology ڕشتەیەکە لە دەروونناسی و جڤاکناسی ڕێشەدۆزی دەکات دەربارەی ڕەفتار و شێوازی بەرتەک لە نێو گرووپ، ئاپۆرەی گەل و سازماندا، مرۆڤ وەک تاکەکەس چۆن بەرتاوی دیاردەی گرووپە و پێچەوانەکەشی، واتە مرۆڤ وەک تاکەکەس چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر ڕەوتی نێو گرووپ و سازمان. سەرچاوە www.psykologiguiden.se
زمانەوانیی جڤاکی
Sociolinguistics, ڕشتەی تۆژینەوەیە لە دەکارهێنانی زمان لە بەشە جیاوازەکانی جڤاکدا. تۆژینەوەی ڕاڤەکارە لە تاوی ڕووکاری جۆراوجۆری جڤاک لەسەر زمان. سەرشارێکی ئەم جۆرە زمانەوانییە دەڵێت زمان هەم ڕەنگدانەوەی جڤاکە هەم شێوەڕێژی جڤاکە.
ڕوانگەی جڤاکی - فەرهەنگی
Sociocultural perspective
هەر بۆ نموونە بڕوانە
Roger Säljö. Lärande i praktiken - Ett sociokulturellt perspektiv.
www.psychologistworld.com/cognitive/learning/sociocultural-approach-vygotsky-zone-proximal-development
lidtfoundations.pressbooks.com/chapter/sociocultural-learning/"
کارامەیی جڤاکی
social skills
کۆمەڵگەی جڤاکی
کۆمەڵگەی جڤاکی لە بەرانبەر کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ باسکردن لە جۆرە پێوەندییەک لە نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگە هاتۆتە ئاراوە. بە گشتی هەندێ لە نووسەران هەموو کۆمەڵگەکان بێ ڕەچاوکردنی ڕژێمە سیاسیەکان، بە کۆمەڵگەی جڤاکی لە قەڵەم دەدەن چونکە لەم جۆرە کۆمەڵگەیەدا وێکچوویی فیکر و بیروڕا بەرچاوترە لە تەوفیر و جیاوازییەکانی نێوانیان. لێکچوواندن و هاوشێوەکردن، تایبەتمەندی سەرەکی کۆمەڵگەی جڤاکییە. بە کورتی کۆمەڵگەی جڤاکی لە ڕەوتی هەنگاونان لە کۆمەڵگەیەکی سوننەتیەوە بەرەو کۆمەڵگەیەکی مۆدێرنە سەرهەڵدەدات. لە کۆمەڵگەی جڤاکیدا بە گشتی جیاوازی پیشەیی و سینفی و سوننەتییەکان کاڵ دەبنەوە.
هەنگاونان لە «ڕەشەگەل» ـەوە بەرەو«کۆمەڵگە» سەرهەڵدانی کۆمەڵگەیەکی جڤاکی مسۆگەر دەکات. کەلتوورە ناوچەیی و لۆکاڵییەکان لە کاتی پەیدابوونی کۆمەڵگەی جڤاکی، مەحف دەبنەوە. لە وەها کۆمەڵگەیەکدا هۆشیاریی چینایەتی لە هەناوی هۆشیاریی جڤاکیدا دەتوێتەوە و یەکگرتووییەک لە نێوان ئایدیۆلۆژی چینوتوێژەکان دێتە کایەوە. لە ناخی کۆمەڵگەی جڤاکیدا زەمینە بۆ دامەزرانی ڕێکخراوە و بزاڤی جڤاتی خۆش دەبێت و لە ئاکامی ئەم بەهەرەوەزکردنەدا چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە دەکەونە ناو جەغزی دەزگە سیاسییەکانەوە. هاوبەشێتی سیاسی لەم کۆمەڵگەیانەدا بەپێی حەز و بەرژەوەندی پیشەیی نییە بەڵکوو بەپێی هەرەوەزکردن و هاندانە. لەم ڕووەوەیە کە یەکگرتوویی ڕیزەکانی جڤات لاواز دەبێ و زەمینەی بە ئایدیۆلۆژیک کردنی کۆمەڵگەش فەراهەم دەبێت.
لە پێناسەیەکی دیکەدا سیاسەتی جڤاکی یان کۆمەڵگەی جڤاکی کاتێک دێتە ئاراوە کە خەڵقێکی زۆر، بەدەر لە ڕێسا و شێوازە سیاسییەکان، بە مەبەستی کارتێکردن لەسەر کۆمەڵگە دەستدەدەنە کردەوەیەکی سیاسی. جگە لەمەش لە کۆمەڵگەی دیموکراتیدا سیاسەتی جڤاتی دژی دیموکراسییەتە چونکە لە سیستەمی قانوونی لادەدات. نموونەی ئەم جۆرە سیاسەتە جڤاکییانە مەککارتیزمە. بەپێی شرۆڤەیەکی کۆمەڵگەی جڤاکی، مەترسییەکی سەرەکی کە لە سیستەمی سیاسی و ئازادییە مەدەنییەکان هەڕەشە دەکات ، باڵادەستی و دەسەڵاتی جڤاتە بە سەر نوخبەکاندا.
کۆمەڵگەی جڤاکی
جامعەی تودەای