تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەرکە(ڕۆژ)
جوورە گیایەکە وە قامیشی دەچێ قاقەزی لێدروست دەکرێ. (ڕۆژ) گابڕ. پیکە، نەیجەیێکە دەکرێتە چیغ. تووڵی تەڕ، توولەی تەڕ. (ئەردە) شووڵ، تووڵ، لق، لک
تەرکەخەم
گووێ نەدەر، بێ خەم
تەرکەخەمی
خستنە پشتگووێ، دانە پشتگووێ، (باک) کاسوولی کردن
تەرکەدنیا
پیاوی چاکی دورەدنیا
تەرکەز(لو)
حەیزەرانی ڕمبییە. تەرگەز
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوختەرکەیبانوو
ئافرەتی ژیری دەست ڕەنگین
قەمتەرکراو
دەم بەستراو
برێتی لە ڕژد، ڕەزیل، چکووس
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قەمتەرکردن
بریتییە لە دەمکوتکردنی یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قەمتەرکردن
قەمتەر خستنە ناودەمی ئیستر و مەیموون
نەشتەرکار
برینگەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نەشتەرکاری
خەریکبوون بەهەڵدڕینی برینەوە بەنەشتەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاشتەرکی
پاشتەرکی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێشتەرکی
جۆرە فیشەکبەندێکە بەسەر قەپبووسی زیندا شۆڕ دەکرێتەوە و بەقایش و ئاوزوونە بەند دەکرێ
پێشتەرکی
جوورە فیشەکدانێکە بەسەر قەڵپووزی زینیدا شۆڕو بە قایش و ئاوزوونە بەند دەکرێ