تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیستیلاح
[[=عا.: ئیستیلاح]]
(نا.)، (کئێر.) وشە یا ڕستەیەکە کە بۆ مەبەستێکی تایبەتی تەرخان دەکرێ. زاویەی قاییمە ئیستیلاحێکی هەندسەیە، تەقاندنی ئاتۆم ئیستیلاحێکی فیزیکییە، دەستنوێژ ئیستیلاحێکی دینی ئیسلامە.
ئیستیناف
[[عا.: دەست پیکردنەوە، تێ هەڵچوونەوە]]
(نا.) ١- (کئێر.) قۆناغی دووەمی دادگا، دادگایەکە بۆ جاری دووەم تەماشای کێشەیەک دەکا کە دادگایەکی تر لە پێشدا حوکمی تێدا دابێ. ٢- (کعر.) قۆناغی پاش قۆناغی دادگای تەمیز.
ئیستینتاق کردن
[[عا.: ئیستینتاق + کو: کردن]]
(مست. مت.)، (کئیر.) وەقسە هێنان، پرسیار لێکردن، سواڵ و جواب کردن دەگەڵ کەسێ ٠بۆ ڕوون کردنەوەی مەسەلەیەک)، قسە لێ دەرکێشان. *(کعر.) ئیفادە وەرگرتن.
ئیستینکاف کردن
[[عا.: ئیستینکاف + کو: کردن]]
(مست. لا.) ١- بە عەیب زانینی کارێ. ٢- سەرکێشی کردن، نەکردنی کارێک. هەر ئیستینکاف دەکا قسەشی دەگەڵ بکا، کەوایە ئیستینکاف دەکەی؟
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیستیکان
پیاڵەی چای
ئیستیکان
[[ لە رووسی: ستەکان]]
(نا.) دەفرێکی بچووکە لە شووشە دروست دەکرێ و چای پێ دەخورێتەوە.. * (کعر.) پیاڵە.
ئیستیکان
(دەر)پیاڵەی چای، پیاڵە، ستەکان، بادەی چای
ئیشتیا
اشتها
ئیشتیا
مزێج، ئارەزووی خوواردن و خواردنەوەمەنی کردن، مگێز، به_: بەئارەزوو. بێ_: بێ ئارەزوو. (هەورا)_وەردە: ئیشتیادەر
ئیشتیاق
درخوش، شادخواست، تاسەخواری، آرزومندی، تشنگی، گروس، گروش، جوش جوشیدن.
ئیشتیاق
تاسە، ئارەزوو، تامازوویی، چۆقیان، چۆقیاندڵ، تینگی. [حەز، خولیا، تامەزرۆیی]
ئیشتیاق
اشتیاق، شوق، ولع، تولع، اب، اباب، ابابە.
ئیشتیبا(ه) کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کئێر.) ١- لە حیسابدا سەهوو کردن. ٢- لە کاراندا بە هەڵەچوون.
ئیشتیباه
گم شدن، سردرنیاوردن، پرت شدن، لغزیدن.
ئیشتیباه
شێویان، گومبوون، لێشێویان، لێ گوومبوون، سەرلێ شێوان. [لێ تێکچوون]
ئیشتیباه
اشتباە، التباس، التیاث.
ئیشتیباه
[[=عا.: ئیشتیباه]]
(نا.). ١- (کئێر.) سەهو، غەڵەت. میرزا ڕەشید هەمیشە لە حیسابدا ئیشتیباهی هەیە. ٢- (کعر.) شک، گومان، دوودڵی.