تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترس
باک، پەروا. (باک) سام، هەراس، ئەنیش. بارێکە دڵی مرۆڤان دەخاتە لەرزەو گورپەگورپ بە هۆی دیتن یا بیستنی چتێکی وا، کە گیان لێی بڕەوێتەوە. به_: سامدار، سامناک. بێ_: بێ باک، ڕووقایم._شکاو: شێرگیر، بەدەمەوەدراو. دەترسم: ترسم هەیە، ترسامن هەیە. لە خودا_: خوداناس، پارێزگار لە تاوان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترس ئەستوودان
لە قەبرترسانی زیندووان
ترس شکان
نەمانی ترس
ترس شکاو
کەسێکە ترسی نەمابێ
ترس لێ شکان
وەغیرەت کەوتن لەبەرامبەر جێ مەترسی
ترس و لەرز
ترسانی زۆر
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ترسا
[ص. فا ]
(تەرسا - tersa)
ڕەبەن، مەسیحی، عیسایی مەزەب، خواناس.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترسان
هاتنی ترس بەسەر گیانداردا
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ترسان
[ص. فا ]
(تەرسان - tersan)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترساندن
ترس خستنە دڵی یەکێکەوە