تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەستبووری
پرحرف بیکاره
دەستبووری
قسەزلی پێک نەهێن، دەم هەراشی بێکار
دەستبووری
کەسێکە کەهەرقسەی هەبێ وکردەوەی نەبێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستبوون
بریتییە لە بەشداربوون لە شتێکدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستبوون
دەستبوون
مەبەس لەدەس ڕۆیشتن ودەستەڵاتەوەکوودەڵێن؛یاخوا هەرگیززۆرداردەستی نەبێ.بەشداربوون،هەرامەدەستی هەیەلەم کارەدا یادەستی کەرێتی هەیە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستبڕ
دەستبڕ
دەسبڕ،قۆڵبڕ،ساختەچی،هەڵخەڵەتێن.
دەستبڕان
لەکاروفەرمان بوونەوە.بێ بەهرەبوون،ناهومێدبوون،دوور کەوتنەوە،تەفرەدان،فریوخوواردن،خچان،خەڵەتان.
دەستبڕاو
دەسبڕاو،قۆڵشکاو،تەفرەدراو.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستبڕی
دەستبڕی
دەستبێین.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستبڕین
دەستبڕین
دەست بەتیغ بڕین،دادۆشین،لەخشتەبردن،تەفرەدان، وۆڵشکاندن،تاودان،خچاندن.
دەستبێن(موک.)
گوریس یاپەت یاشریتێکەبەشەوشووان لە شەوێنیداسەرێکی لەباسکی خۆی وسەرەکەی تری لەئاژاڵێکی قەڵەو دەخات ودەنووێ بۆئەوەی کەگورگ بۆیان بێت ئاژەڵەکان دەڕەونەوە و شووانەکە وەئاگادێت.
دەستبێنک(سور.)
دەست پێچەک،دەسترازەی لانکێیە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستبەند
گوریس یا زنجیرێکە کە دەستی وڵاخی پێ ببەسترێتەوە
سەرچاوە: نالی
دەستبەند
دەستی یەک گرتن.

دەسبەندیانە دێن و دەچن سەرو و نارەوەن،
یا حەڵقەیانە صۆفییی ملخوار و مەندەبوور؟
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەم ڕاستبوونەوە
بریتییە لە دەوڵەمەند بوون و تێرخواردنی یەکێک لەپاش برسێتی و هەژاری
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
رتبه
[ا. ع ]
(روتبه - rutbe)