تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێتام
بریتییە لە شتێک کە نەچێتە دڵەوە
بێتام
ناخۆش، بێ مەزە._ی: ناخۆشی، بێ مەزەیی
بێتاو
ڕۆژێکە خۆر بەدەرەوە نەبێ. ئاگری بێ تین. یەکسمێکە زۆر ڕانەکات و ڕتاو نەبێ
بێتاوان
بێ سووچ و گوناح، بێ گوناح._ی: بێ سووچی، بێ گوناحی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێستان
باخی شووتی وکاڵەک و خەیار و ترۆزی
بێستان
(هەمەدەر) بۆستان، (هەورا) بۆیسان، (باک) بیستان، کشت و کیاز، مەختی، مختی، مخمخک، سەوزیخانه یەکە کاڵەک و شووتی و خەیارو تێزوو سەوزەواتی لێ بەرهەم دێنرێ
بێستانجاڕ(خۆ)
زەویێکە تووتنی لێ بچەقێنرێ، بێستان یا شینایێکە بەراوبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێستانەوان
کەسێکە کە چاودێریی بێستان بکا
بێستانەوان
جالیزبان
بێستانەوان
بێستانچی، بۆیسانەوان._ی: بێستانچێتی، بۆیسانەوانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەتار
بیناییی چاوان