تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تئوری
[ا. فر ]
(تی ئوری - ti’ urî)
تێوری، گریمانه، کۆمەڵه زانیارییەک که هەندێ کاروبارو رووداوان شروڤه بکات.
تیۆری تئوری
بە کۆمەڵێ ئەندێشە و بۆچوونی گونجاو لە بابەت زانستێکی تایبەتەوە تیۆری دەگوترێ. وەک تیۆری ڕێژەیی ئانشتاین (لە فیزیا)، تیۆری ئابووری کۆن (ئابووری)، تیۆری پێوەندییەکان (کۆمەڵناسی) و تیۆرییەکانی دەوڵەت (لە سیاسەتدا) . زانایان لە ڕێگای کۆڵینەوە و توێژینەوە هەوڵ ئەدەن بۆ کۆکردنەوەی داتا واقیعەکان لە بواڕێکی تایبەتی زانستی بەڵام پێویست دەکات ئەم زانیاریانە بە وردبینی و وشیاری زانستییەوە ڕێکی بخەن و پۆلێن بەندی بکەن و پێوەندی ماناداری نێوان داتاکان ڕوون بکەنەوە و دەری ببڕن. بۆ وەها کارێک پێویست بە شتێک بە ناوی تیۆری هەیە.
ئامانجی سەرەکی و بەرەنجامی زانست گەیشتن بە داڕشتنی تیۆرییە و ئامانجی تیۆریش بریتییە لە:
1ــ کورتکردنەوەی داتاکان و پێکهێنانیان لەناو سیستەمێکی گونجاودا. 2ــ مانا بەخشین بە دەسکەوتەکان وەک ئەزموون. 3ــ دەربڕینی و ئاشکراکردنی ئەنجامی ئەزموونەکان لەڕێگەی دیاریکردنی پێوەندی نێوان بگۆڕەکان. 4 ــ پێش بینی دواهات و ڕووداوەکان لە ئایندە و 5 ـــ لەبار کردن و خۆش کردنی زەمینە بۆ پەخش و بڵاوکردنەوە و پەرەسەندنی زانست.
تیۆری تئوری
نظریه
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تئوریسین
[ا. فر ]
(تی ئوریسین - tiurîsîn)
تئوری زان، تێوری زان، تێوری وان.