تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نوخبەگەرێتی
بەپێی ئەم ڕێبازە ماهییەتی هەر کۆمەڵگەیەک چ زیندوو بێت چ مەنگ و مردوو، ڕەوا یا ناڕەوا بەپێی ماهییەتی نوخبەکانی خۆی دیاری دەکرێت. لە زاراوەی سیاسیدا بریتییە لەو باوەڕە کە لە هەر کۆمەڵگەیەک یان گروپی کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی، کولتووری و… کەسێک یا کەسانێک بەهۆی لێهاتوویی تایبەتەوە، باڵاترن لە ئەوانیدی و ئەم باڵادەستیە مافی پێشەوایی و ڕێبەرایەتیان بۆ دەستەبەر دەکات. نوخبەگەرێتی لەگەڵ دیموکراسیدا نەیارە و ئەم سیستەمە بە پێشێلکەری مافی خەڵکانی نوخبە و لێهاتوو دەزانێ و پێی وایە خەڵکانی ڕەشۆکی و کەم بەهرە تا ئاستێکی نابەجێ بەرز دەکاتەوە. نوخبەگەرێتی لە سیستەمی پەروەردەدا بریتیە لە هەڵبژاردنی هۆشمەندترین قوتابیان و پەروەردەکردنیان بە شێوازی ناوازەی پەروەردەیی بۆ بەرهەمهێنانی باشترین و بەتوانترین مرۆڤەکان. ئەم شێوازە پەروەردەییە لە وەڵاتانێکی وەک بەریتانیا، فرەنسا، ئەڵمانیا، سۆڤیەت و ئەمریکا بە کار براوە. بەگشتی باسی چوارجۆر نوخبە دەکرێت کە بریتین لە:
1) نوخبەی دەسەڵاتی سیاسی
2) نوخبەی ئابووری
3) نوخبەی سەربازی
4) نوخبەی فیکری
نوخبەی دەسەڵات
ئەم زاراوە لە لایەن ڕایت میلز (1962-1916) کۆمەڵناسی ئەمەریکی دەرحەق بەو کەسانە بە کار هات کە لە سەرووی هایراکی دەزگە گەورەکانی کۆمەڵگەی هاوچەرخ وەک کۆمپانیا و دەوڵەت و سوپا دائەنیشن.
نوێژبەقەڵاگێڕانەوە
نماز گذشته را قضا کردن
نوێژبەقەڵاگێڕانەوە
نڤێژبەر
پیشنماز
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نۆبەبڕ
کەسێکە کە نۆبەت لێ داگیر بکات
نۆبەبڕ
نۆرەبڕ٬ کەسێک٬ کە سەرەو نۆرەی کەسێکی دیکە ببڕێ. –ی: گەبڕ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نۆبەبڕیی
داگیرکردنی نۆرەی یەکێک لە شتێکدا نۆرەی هاتبێ
نۆبەت
-دار٬ -داری: چۆکداری
نۆبەت گرتن
نوبت گیری
نگهبانی