تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرگایی
[[1-به‌ر/2+گا+٣-ئی]]
«نت.» کەسێکه که بۆ ڕاهێنان و فێرەجووت و گێرەکردنی گاجووتێ کە تازه «نیر» ی خرابێتەوه سەر ملی، له پێش جووت دەڕوا.
بەرگایی
پێشکەوتنی یەکێک لەبەردەمی گایەکەوە، کە تازە خرابێتە ژێر جووت یا گێرەوە بۆ ڕاهێنانی
بەرگاییلکە
[[1-به‌ر/2+گا+ییلكه]]
«نت.» باڵند ەیێکی پچووکه له تیرەی چۆلەکه و کاتێ جووتێر جووت لێ دە خوڕێ لەبەردەم جووتە کەوه هەڵدەقونێ.* کلک هەڵتە کێنه، کلک هەڵسەنگێنه.
بەرگاییلکە
باڵندەیێکی گچکەیەو شینە زۆرتر لەبەردەمی گاجووتاندا دەنیشێ و کلکی هەڵدەتەکێنی، بەروایلکە، بەرگاویلکە، پێشگاییلە، کلک هەڵتەکێنە، کلک هەڵسەنگێنە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرگدروو
کەسێکە کاڵا بدروێ
بەرگدروو
جلدروو، کاڵادروو
بەرگدروون
بەرگدروێتی
پیشەی جل و بەرگ دروێنی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرگر
بەرگر
لەبات، جلک یان دەفرێکی کەم نرخ دەکار کردن تازە و بە نرخ کۆن نەبێ یا نەشکێ
پێشگر: بەری ئاوە کە بگرە، بەرگری لەشکرەکە بوو، بەری لێ گرتن
ژنێ کە مناڵی بە سووتان مردووە، ودمی پێیە خوێ و ترشی سماق بە زیپکە و بلۆقی ئاگرەدا کات و نەهێڵی بتەنێتەوە
بەرگرانە
کۆمەک و هیمداد بۆ شەڕکەرانی چەکدار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرگرتن
بەربەستکردنی شتی ڕەنگکراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرگرتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرگرتن
ئاوسبوونی گیاندارێک کە ئادەمیزاد نەبێ (ز)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرگرتن