تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەهمەن
[[په: ڤه‌هومه‌ن]]
«نا.» «کئێر.» 1- مانگی یازدەهەمی ساڵی ئێرانییه و دووەمین مانگی زستانه. د ەکەوێته «21ی کانوونی دوەم - 21ی شوبات»، سی ڕۆژه.* «مک.» ڕێبەندان. 2- ناوه بۆ پیاوان. تێبــ.ینی: وشەی ڤەهومەن که ئێستا بۆته بە همەن بە مانای چاک ڕ ەوشت هاتووە و له ئەسڵا ناوی یەکێ له ئەمشاسپە ندانی دینی زەڕدوشتییه. «ئەمشاسپەند» ی ئێستا له «ئەمێشۆشپەند» ی پەهلەوی وە رگیراوه. ئەویش له ئەوێستایی ڕا هێناویەتە سەر ڕچە ی زمانی پەهلەوی. له ئاوێستادا «ئه + مێشه + سپێنته» بووه و پارچەی یەکەمی ئەم وشەیه ئەوێستایییه ئامرازی «نەفی» یه و «مێشه» بەمانای مەرگ هاتووه که ئەم دوو پارچه مانایان دەبێته «بێ مەرگ= ئەوەی نامرێ» و بەڕای من وشەی «هەمیشه» ی کوردی ئێستا لەم وشە تێکەڵه کەوتۆتە وه و جەوهەری ماناکەی پاراستووه. کەرتی سێیە م که «سپێنته» یه بە مانای پاک و خاوێن و (مقدس) هاتووە و مانای (ئەمێشە سپێنتە)ی ئا وێستایی دە بێته «ئەو مووقەدەسەی مردنی بۆ نییه» .
بەهنام
بڕوانە: بەهناڤ
بەهناڤ
باشترین ناو. نێوی نێرینانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەهو
باڵقۆن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەهو
بەهووردە(گەر.، زرا)
بلیمەت، کەمۆ، ڕامیار، بەرگەر، بەسەلیقە
بەهی
«نا.»، «با.» تم: ئازیەت. تێبــ.ینی: ئەم وشە «باکووری» یەش وەکوو گەلێ وشەی تری لەهجەکانی زمانی کوردی، بە هیوای بەرەوپێدانی لە لەهجەی ناوەندیدا، نووسراوە.
بەهیدار
«ست.»، «با.» تم: ئازیەت بار.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەهیڤ
بەهیڤ ئاژنگ
بەهیڤ تاڵ(باک)
بڕوانە: بەهیڤئاژنگ
بەهیڤ تەڕک(باک)
بەهیڤ(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەهیڤئاژنگ
بادامی تال
بەهیڤئاژنگ(زا)