تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەفرە خۆرە
بەفرێکی تەنک و سووکە لە بەهاراندا، کە بەسەر بەفریدا ببارێ دەیتوێنیتەوە. نێوی باڵندەیێکیشە
بەفرە سە ر
«ست.»، «سن.» تم: بەفر بەسەر.
بەفرە لووکە
بەفراڵووگە، بەفرێکی دەنک ووردە لە تەرزە ووردترە
بەفرە ژیلکە
بەفری وورد، (هەر) پش
بەفرەبوولکە
(جا.، هەورا): جوورە بەفرێکی زۆر ووردو ووشکە، هەرچەند بەدەست و پێی و بەرگەوە دەنووسێ بەڵان چونکوو ووشکە تەڕی ناکات. سەلاجە، ساردەر
بەفرەبەسەر
کورشە، (هەورا) وەروەسەر، بەفرێکە کەم یا زۆر کەوتبێتە سەر یەکتری و لەبەر ساردو سڕی هەوا وای بەستبێ و ڕەقهەڵاتبێ، کە مرۆ بەسەریدا بڕوات تێی نەکەوێ و زۆر جاری واش هەیە، کە هەرشووێنی پێشی دیار نابێ، ڕچە
بەفرەبەلووکە
(جا.، هەورا): جوورە بەفرێکی زۆر ووردو ووشکە، هەر چەند بەدەست و پێی و بەرگەوە دەنووسێ بەڵان چونکوو ووشکە تەڕی ناکات. سەلاجە، ساردەر
بەفرەخۆرکە
باڵندەیێکە بەقەد بولبولێکییە دەنگی وەکوو بەفرەشینەیە، بەڵان لەوی گەورەترە. هەورێکی چڵکنەو تۆزی لێ دەبارێ دەبێ بە هۆی توانەوەی بەفر
بەفرەخۆرە
بەفرێکی تەنک و سووکە لە بەهاراندا، کە بەسەر بەفریدا ببارێ دەیتوێنیتەوە. نێوی باڵندەیێکیشە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەفرەسەر
کاتێکە کە بەفر باریبێ و بەستبێتی و مابێتەوە
بەفرەسەر
بەفرەسەر
ڕچه. [بەفری سەهۆل بەستوو (که پێی تێناچەقێت.)]
بەفرەسەر
خَشَف: خَشیف، جَلدة، جَلیِدَة، مَزلَج، مَزلَجَة.
بەفرەسەر
بەفر بەسەر، ڕچە
بەفرەسەر
بەفر بەسەر، ڕچە
بەفرەشینە
بەورەشینە، جوورە گرێ یا برینێکە وە مووی دەچێ دووای گەیشتنی نێرتکی دەردەکات و قونێرێکی زۆر پیسە. باڵندەیێکی شینەو جووانە بەقەد کوترێکییە، (دەر) جقەشینە، (موک) کاسەڵەشینکە
بەفرەشینە
بەورەشینە، جوورە گرێ یا برینێکە وە مووی دەچێ دووای گەیشتنی نێرتکی دەدەکات و قونێرێکی زۆر پیسە. باڵندەیێکی شینەو جووانە بەقەد کۆترێکییە، (دەر) جقەشینە، (موک) کاسەڵەشینکە
بەفرەلوو