تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەزم پێگرتن
«مست. مت.»، «مک.» 1- شەڕ فرۆشتن به کەسێ، شڵتاغ پێکردن، تەشقەڵه کردن به یەکێ:: شێرکۆ بەزمێکی بە سیروان گرت مەگەر هەر بۆ خۆی بزانێ چۆن بوو. 2- «مج.» وەخت پێ ڕابواردن، دەماغ تەخت کردن به کابرایێ:: دەبڕۆ واز بێنه بەسمان بەزم پێ بگره.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەزم
یاری و ڕابواردن و کۆڕگرتنی کۆمەڵێک بەخۆشی
بەزم
بَزم، شادی، ماژ.
بەزم
شادی، شەوق. [کەیف]
بەزم
عَیش، نَشاط، عَشرَة، قَلس، مَسَرَّة.
بەزم
شادی و بزم
کنایه از بمبول درآوردن
بەزم
شادی و کەیف
تەشقەڵە و گەڕ: چۆن بەزمێکمان پێ دەکا!
بەزم
[[ په: به‌زم ]]
«نا.» 1- کۆڕی کەیف و ڕابواردن و خواردنەوه:: بەزمێک بۆ ئەو سەری دیار نەبوو، «ڕووم کرده بەزمی خاسی برازا ئەزیزەکە م ئەمشەو بە سەت تەوازوع و ئیخلاس و سەر کزی» «ڕەزا - 54». 2- «مج.» بۆ دەربڕینی تووڕەیی و ناڕەزایی بەکاردێت:؛ ئای بەزمه ها !
بەزم و ڕەزم
«نت.» 1- کۆڕی بەزم که د نگەدەنگ و هەرا و قیژه قیژی تێدابێ. 2- «مج.» هەرا و چەقەچەقی منداڵان له ناو ماڵا:: منداڵینه ئە م بەزم و ڕەزمەتان له چییه ؟ تێبــ.ینی: وشەی دووەم «ڕەزم» له زمانی پەهلەویدا به مانای «جەنگ» ه و فارسی ئێستا ئەم وشەیه هەر به مانای خۆی له په هلەوی خواستۆتەوه.
بەزم و ڕەزم
بەزم گرتن
«مست. لا.» پێکەوه نان و ساز کردنی داوەت، گۆوەندە و کۆڕی کەیف و ڕابواردن.
بەزم گێڕان
گێڕانی بەزم و ساز
بەزمان
زارەکی، بە ووتە، بەزار، زمان ڕەوان، بە دەم و پل
بەزمساز
بەزمشک(باک)
بەدەم، بەدەم و پل، (باک) بزمان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەزمژک
بەزمژک(باد)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەزمگا
شوێنی بەزم و ڕەزم
بەزمگا
بزمگاه، شادیگاه، ماژگه.
بەزمگا
شادیگا. [کۆڕی کەیف و شادی.]
بەزمگا
مَعَاش، مَحَلُّ العَیش، مَکان السُّرور، مَجلِس الفَرَح.
بەزمگا
[[ به‌زم/ 1 + گا «جێگه» ]]
«نت، «تت.» ئەو جێگەی ی کۆڕی شایی و کەیفی لێدەگیرێ.
بەزمگا
بەزمگە، شادیگە
بەزمگێڕ
بەزمگە
بەزمگا، شووێنی بەزم و ڕەزمە