تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڕبەر
درخت پر میوه
پڕبەر
پڕبار، پڕبەهرە، بەردار، باردار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیبەر
پیبەر
پێخامبەر
پێغەمبەر، ڕاسپاردەی خوا
پێخەمبەر
پێغەمبەر، ڕاسپاردەی خودا
پێخەمبەر
کەسێکە لە لایەن خوداوە ڕاسپێردرابێ، کە ئامۆژگاری خەڵکی بکات بۆ ئەوەی قسەی باش و کاری باش و بیری باش بکەنە ڕێبازی ژیانیان._ایەتی: پێخامبەرایەتی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێغەمبەر
کەسێکە لەلایەن خواوە بەڕابەر و پێشەوا نێردرابێ بۆ سەر مەردووم لەگەڵ چەند دەستوورێکی جواندا بۆ ئەوەی کە بیانگێڕێتەوە لە خراپە و بیانبا بۆ چاکە
پێغەمبەر
ڕاسپاردەی خودا
پێغەمبەر
پەیغامبەر، وەڵامبەر، وەڵامدەر، ڕاسپاردەبەر، ڕاسپاردەگەیێن. ناردراو. وەخشوور. کەسێکە لەلای خوداوە ناردرابێ بۆ ئەوەی ئاخۆتنی چاک و کرداری چاک و بیرو باوەڕی چاک فێری مرۆڤان بکات و لە خراپەیان دوور خاتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەنابەر
کەسێکە پەنا ببا بۆ یەکێک