تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەستەبەر
(هەو.)یاریکار،یارمەتیدەر،وەخۆگر،وەخۆگرتوو،بەڵێنی دەر.
دەستەبەر بوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەلوبیبەر
بەری گیایەکە توونە و ناوەکەی کولۆرە و زۆرتر بەترشیاتەوە دەخورێ
دەلوبیبەر
بیباری شین کە دەکرێتە دۆڵمە
دەنگبەر
صدابَر، انتقال دهندهٔ صدا
دەنگبەر
ئەوەی دەنگ بۆ دوور ڕاگوێزێ وەک تەلەفون و تەلسز و بەرزەوێژ
دەوروبەر
دەوڵەتی سێبەر
کابینەی سایه
دەوڵەتی سێبەر
ڕێبەرانی حیزبی کەمینە لە پەرلەمانی بەریتانیا هەرکاتێک دەسەڵات بەدەستەوە بگرن، دەبنە ئەندامی کابینە. دەوڵەتی سێبەر یان دەوڵەتی خەیاڵی، کابینەیەکی گریمانکراوە کە حیزبە کەمینەکان لە وەڵاتانی دیموکراسیدا بۆ خۆیان سازی دەکەن و بۆ هەر وەزارەتێک، وەزیرێکی خەیاڵی دەستنیشان دەکەن. تایبەتمەندی ئەم کارە لەوەدایە کە حیزبی کەمینە چاودێریی بە سەر هەموو کاروباڕێکی دەوڵەتدا دەکات و دەتوانێت لەم بارەوە پێشنیاز و بیروبۆچوونی سوودمەند بخاتەڕوو.
زینبەر
(باک.): زەوی و بەردی بڵند لە کەنار ئاواندا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زەبەر
زەبەر
فتحه، زَبَر
زەبەر
یەکێ لە بزاوی پیتی ئەلف و بێتکە، سەر
سەرچاوە: نالی
زەبەر
سەر.

زێر و زەبەر دەبن بە دو فیرقە، لە فیرقەتەین
واوەیل و ئیمتیازە کە کێ بێنە کێ بەرە