تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەمێو
خشت و خاڵێکە لە مێوی دەگیرێ
بەرەمێژوو
سەردەمانی بەر لە تۆمار کردنی مێژوو.
بەرەمەشکانە
بەخشینی کەرەی رۆژێکییە بە هەژاران لە ڕێی خودادا بۆ ئەوە پیت و فەڕی مەشکەکە زۆربێ
بەرەمەشکه
[[ 4- به‌ر + 3- ئه‌/ 2+ مه‌شكه ]]
«نت.» هەموو بەرهەمی ڕۆنی کەره «بک.» : نڤیشک، نویشک» ی ماڵه کوردێک له ڕۆژێکدا. 2- «مج.»، «ست.» حاڵی ڕۆنی کەره، که ڕۆژێک بەسەر ڕەنێوهێنانیدا تێ نەپەڕیبێ. تێبــ. - لە کوردەواری خۆماندا، که ڕۆنی کەره، هاته بەرهەم ئە وێ ڕۆژێ هەرچی لێی خورا و ئەوی دەمێنێتەوه خوێی دەکەن و هەڵیدەگرن بۆ قاڵ کردن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرەمەشکە
ژەمەنەیەک کەرە
بەرەمەشکە
بەرەمەشکە
ئەو بەشە ڕۆنەکەرەیەیە، کە دووای ژاندنی مەشکە دەنێو دۆیەکەیدا گردو کۆدەبێتەوە برێتییە لە ژەمە کەرەی یەک ڕۆژ
بەرەنان
بەشەنان
بەرەندیر
بەردیل، مەڕی دووساڵانەیە
بەرەندەر(زا)
بەرەنگار
دەگژڕاچوو، ئاوقا: ئەو بەرەنگارم بوو، منیش بەرەنگاری بوومەوە
بەرەنگار
وەگژ، ئاوڕیش، دووچار._بوون: بەرنگاربوون، دووچاربوون، دووچارهاتن، دەگژڕاهاتن، ئاوڕیش بوون. (کە)_ی: پاڵوو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرەنگاربوون
گەیشتنی دوو گیاندار بەیەک لووت و بزووت
بەرەنگاربوون
«مست. لا.»، «مک.» 1- تێک هەڵەنگوتن، تووشی یەکتر هاتن. 2- پێکاهاتنی دوو کەس یا زیاتر. بە گژ یەکا چوون. دەگژ یەک ڕاچوون:: بەرەنگاری بووم. بەرەنگارم بوو. بۆچی له خۆڕایی بەرەنگاری ئەم کابرایه بووی.
بەرەنگاری
بەرانبەری کردن، دەگژڕاچوون