تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرگەنەگرتن
«مس.، لا» خۆ پێ ڕانەگیران لەپێش ڕووداو و کارەسات و زە بروزەنگ و هەر جوورە هێزێکی بە جوورێک لە جووران چەشنێ قورسایی د خەنه سە ر ئینسانی یا شتێ و کاری تێدە کەن.
بەرگەڕ
خوانچەی دەسفرۆشی ناو بازاڕ
بەرگەڕ
پلەی ڕوکاردار. تکا، هێڤی. ڕامیار، کەمۆ، سیاسی، ڕەنێوهێنەر، بەڕێوەبەر، کارزان، حاوێن، حاوێنەر. (باد) جامخانه و شووشەی بەردەم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرگەڕەکی
گیانداری جوانی ڕێکوپێکی شۆخ و شەنگ
بەرگەڕەکی
گیانداری جووانی ڕێکوپێکی شۆخ و شەنگ؛ ئەم پیاوە یا ئەو ئەسپە یا ئەم کەڵەشێرە بەرگەڕەکییە
بەرگەڕەکێ
زیبای محله که بیشتر برای خروس و اسب بکار می رود
بەرگەکتێبــ.
«نت.»، 1- دوو پارچە مقەببا یا چەرم یا کاغەزی ئەستوور و... که هەموو پەڕ ەکانی کتێبــ.ێک «پاش جزووبەند کردن» دەگرێتە ناو خۆی و له پەرپووت بوون دەیپاڕێزێ. 2- پارچەیەک کاغەز یا هەر شتێکی دیکەی لەم بابەتەیه، لەسەر «بەرگەکتێبــ. /1» ەو ە ده کتێبــ.انەوە پێچرێ تا چڵکن نەبێ.
بەرگەگر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرگەگرتن
خۆڕاگرتنی شت لەژێر بارێکی گراندا
بەرگەگرتن
خۆڕاگرتن لە ژێر بارێکی گراندا
بەرگەڵا
از ثمرهای مازوج
بەرگەڵا
بەرێکە لە گەڵای دارمازوو دەردەچێ
بەرگەڵا
بەرێکە سوورو سپی واشە لە گەڵای دارە مازووەوە پەیدا دەبێ
پەشم بەرگویز
لباس کامل مردانه مطابق کت و شلوار
پارچه دستباف پشمی به اندازه یک دست لباس
پەشم بەرگویز
چۆغە و ڕانک
پارچەی سەروژێری بەرگ لە بووزوو لە شاڵ، تۆ پە بووزوو
پەیمانی بەرگرتن لە تاقیکاری ئەتۆمی
پیمان منع آزمایشهای هستەای
پەیمانی بەرگرتن لە تاقیکاری ئەتۆمی
Nuclear Test Ban Treaty
پەیمانی بەرگرتن لە تاقیکاری ئەتۆمی
پەیمانێک کە لەنێوان بریتانیا و ئەمریکا و یەکیەتی سۆڤیەت لە ژووئییەی 1963 لە مۆسکۆ واژۆ کرا. بەپێی بەندی 1ی پەیمانەکە:
1) هەر دەوڵەتێک کە ئەم پەیمانە ئیمزا دەکات، دەبێ خۆ بپارێزێت لە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی یان هەر چەشنە تەقاندنەوەیەکی ناوەکی لە هەر شوێنێکی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی خۆیدا لە ئاسمان و زەوی.
2) هەر دەوڵەتێک کە ئەم پەیمانە واژۆ دەکات، بۆی نییە ئاسانکاری بکات بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی یان لەم کارەدا بەشداری بکات یا ببێتە هاندەر بۆ ئەم مەبەستە.
بەپێی بەندی 3، ئیمزاکردنی ئەم پەیمانە بۆ هەموو دەوڵەتەکان ئازادە. تا ساڵی 1965 نزیکەی 100 وەڵات پەیمانەکەیان مۆرکرد بەڵام وەڵاتانی چین و فەرەنسە لە مۆرکردنی ئەم پەیمانە خۆیان پاراست. لە 24/9/1996 لە دانیشتنی ساڵانەی کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، پێنج زلهێزی ئەتۆمی جیهان واتە ئەمریکا، بریتانیا، ڕووسیا، چین و فەرەنسە پەیمانەکەیان مۆر کرد. بەڵام ئەم پەیمانە تا ئەو کاتەی کە لە لایەن 44 وەڵات کە توانایی دروستکردنی چەکی ئەتۆمییان هەیە بە ئیمزا نەگات، بە شێوەیەکی جددی پیادە ناکرێت.