تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرزەک
بڵندایی نێوان تەختایی، ئەم وشەیە عەرەب کردوویەتە «بەرزەخ»
بەرزەکۆڵ
پڕ کردنی پەرداخ و دەفر بە شێوەیەک بابەتەکە گردێک بەسەر دەفرەکەوە دروست بکات.
بەرزەکۆڵ(بابا)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرزەکی بانان
وتەیەکە تەشبیهی یەکێکی پێ دەکرێ کە لە چورتمێک بە ئاسانی ڕزگاری بووبێ
بەرزەکی بانان
بۆ کەسێک بەکار دەبرێ کە لە کێشەو قۆرتێکی ڕزگاری بووبێ
بەرزەکەوە
قیسپ یا هەژگی لق و پۆپ نەکراوە، کە پەژینی باغ و بێستان و چتی پێ بکرێت
زانستی نرخە بەرزەکان
علم القیم