تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردووگ
(هەو) بەردوونگ، (باک) بەردووڤ، ئەو پێستە تەنکەیە، کە بەلای بنەوەی دووگییەوەیە بێ مووە
بەردووڵە
دووڵە، تەبەک
بەردوڵه
تغارچه، لاکچه.
بەردوڵه
دۆڵه. [تەشت]
بەردوڵه
قعر، قعن، جفنة.
بەردوڵە
تەشتی گڵین بۆ نان تێنان
دەفری چڵکاوی ئاسنگەر و پینەچی
بەردڕ
ئەو جلک یا چتمەکانەیە، کە لە پێشدا بۆ دڕانێ بەکار ببرێت
بەردڕانە
نوقڵانەی بەرگی تازە، شیرنی جلکی نوێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەردڕکانە
خواردەمەنییەکە ئامادە کرابێ لەلایەن یەکێکەوە کە کاڵایەکی تازەی لەبەر کردبێ بۆ چەند هاوڕێیەکی
بەردڕکانە
بەردڕکانە
[[ 6-به‌ر +دڕ «دڕان» +ئك+ئانه/2]]
«نت.» هەر شتێکی وەکوو پاره، جلوبەرگی کۆن که لەکاتی دە بە رکردنی بەرگی تازه بدرێ بە کەسێ یا میواندارێکی بە و بۆنەوە بۆ دۆست و ڕەفیقان بکرێ. تێبــ.ینی: ئەم ڕەسمه لەنێو ئاغاواتی کوردا باو بووه کە جلکی تازەیان بۆ خۆیان دەکرد، کۆنەکەیان دەدا بە دەست و پێوەند.