تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابینی
بڕوانە: بابێتی
ببینە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەدبینی
بینینی ئەنجامی کار بەخراپ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرزەربینە
تێبینی
الملاحظة
تێبینی
هزر وفکرکردنەوە لەدوایی کار
پەیدا کردنی نەزانراو
تێبینی
دووربینی، (باک) پاشەرۆک. ووردبینی لە کارو باراندا. ڕوودەربایستی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێبینیین
تێڕابینین
جیهانبینی
ڕەگی ئەم وشە ئەڵمانییە و بە مانای«روانین بۆ جیهان»ــە. لە فەرهەنگی فەلسەفی ئەڵمانیدا بە مانای وێنایەکی گشتییە لە جیهان و بە پێگە و هەڵوێستی ئینسان لەناو خۆیدا لێکدراوەتەوە. جیهانبینی ڕوانین و تەفسیرێکی تایبەت لە گەردوون و ژیان دەدا بەدەستەوە.
لە زاراوەدا بریتییە لە دەزگەی تیۆری و مەفهوومی و وێناندنی جیهان. بە مانایەکی بەربڵاو هەموو تیۆرییەکانی ئینسان لە بارەی جیهانی دەوروبەر، هەر لە تیۆری و بیرۆکە فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانەوە بگرە هەتا ئەخلاق و هونەر و زانستە سرووشتییەکان دەگرێتەوە. بەڵام مانا جەوهەری و کاکڵەکەی بریتیە لە تیۆری و بیر و بڕوای فەلسەفی.
بەگشتی جیهانبینی، سێ ڕێچکەی لێ بۆتەوە:
ـــ جیهانبینی زانستی
ـــ جیهانبینی فەلسەفی
ـــ جیهانبینی ئایینی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خودبینی
خۆپەسندکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خۆبینی
خۆ پەسندکردن.