تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆمب
[[فرەنسی]]
کئێر.»، «نا.» تم:بۆمبا. تێبــ.- ئەم وشەیه خوێندەوار دەیڵێن و لادێیی و کوردی ئاسایی هەر «بۆم» دەڵێن.
بۆمبی باڵدار
نت.»، «کئێر.» جۆرێک تەقەمەنییه که لە خۆیەوه- بێ ئەوەی به فڕۆکە فڕێ بدرێ یا بەتۆپ و... بهاوێژرێ- دەچێته سەر شوێنی مەبەست و بەسەریا دەتە قێتەوه. تێبــ.- یەکەم شتی لەم بابەته ئەڵمانیای نازی ساڵی 1944 دایهێناوه و ئەوسا به ناوی «ڤ-2» ناوبانگی دەرکرد.
بۆمبی دەستی
نت.»، «کئێر.» تم: نارنجۆک.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆمبا
شتێکی بۆشە پڕە لە پارچە ئاسن و بارووت، دەهاوێژرێ بۆ دوژمن
بۆمبا
گوللەی زەلامی فڕۆکە
بۆمبا
[[ئیتالی:بۆمبا]]
«نا.»، «کعر.». «گوللە ی هەڵۆڵه ناوەکەی پڕ دەکرێ لەو شتانەی دەتەقێنەوه یا ئاگر له وڵات بەردەدەن. جاران له «چەرخی 16-19» هەر بە تۆپ دەهاوێژرا، ئێستا به فڕۆکەش بەر دەدرێتەوه» «تم: لاڕۆس-111» تێبــ.ینی: لەکوردستان - «بۆمبا» تەنیا بەوه دەڵێن که فڕۆکه فڕێی دەداته خوارەوه.
بۆمبا باران
«نت.»، «کعر،» تم: بۆمباران. بۆمباران: [ بۆمب+ باران/2] «نت.»، «کئێر» بەربوونەوەی یەک لەدوای یەکی «بۆمبا» بەسەر جێیەکدا.* «کعر.» بۆمبا باران. تێبــ.ینی: دەنگی «ب» یەک لەم وشەدا لە ناو چووه. بۆردومان.
بۆمبا هاوێژ
[[بۆمبا+هاوێژ «هاویشتن» ]]
«نت.، ست.»، «نت.» فڕۆکەی شەڕ که «بۆمبا» هەڵدەگرێ و بە سەر شوێنێکدا بەردەداتەوه «بۆمبارانی دەکا». تێبــ.ینی: ئەم وشەیه ئەگەر بەتەنێ دەکار کرا «ناو» ە ::بۆمبا هاوێژەکانی عێڕاق ئە گەر لەپاش ناوی «فڕۆکه» شەوه هات ئەوه سفەته:: فڕۆکەی بۆمبا هاوێژ. فڕۆکه بۆمبا هاوێژەکان.
بۆمبا ی ئەتۆم
«نت.»، «کعر.» بۆمبێکه له تەقینەوەی ئەتۆمی ئۆرانیۆم پێکدێت و توانستی وێران کردنی له بۆمبای دیکه گەلێ زیاتره. به فڕۆکه بەر دەدرێتەوه. تێبــ.ینی: بۆ یەکەم جار ئەم جۆره بۆمبایه ساڵی 1945 له ئامریکاوه دژی ژاپۆن به کار هێنراوە و دوو شاری «هیرۆ شیما» و «ناکازاکی» خاپوور کرد و نزیکەی ١٢٠ هەزار کەسی دانیشتوانی ئەو دوو شارانەی کوشت.
بۆمبائاوێژ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆمباباران
هاویشتنی بۆمبا بەفڕۆک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆمباران
مومباردومان: بۆمباباران
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆمباران
بۆمباردومان
بۆمباران کردن
«مست. مت.» بەردانەوەی یەک لەدوا یەکی بۆمبابەسەر شوێنێکدا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆمباهاوێژ
فڕۆکێکە کە بۆمبا هەڵگرێ و بیدا بەسەر دوژمندا