تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵقەدەرە
(موک) هەڵپەزە، (بڵ) دووقەدەرە، شەوگەرد، داعبایەکە وەکوو مارمێلکەی وایە، بەڵام کەمێک فش و ئەستوورترە دەڵێی ئاووسە، کە چتێکی وێکەوێ زۆر ناسکە لە خۆڕا دەتوڵیخێتەوە، هێندێک کەس دەڵێن بە خەڵکی دادەمیزێ و هێندێکیش دەڵێن بەزاری ئاوێکی داوێ وە هەر کەسێکی بکەوێ دایدەڕزێنی
بڵقەبڵق
بۆقەبۆق، دەنگی ئاوێکییە، کە چتێکی تێ ئاوێژرێ و لە ئەنجامدا بڵقی لەسەر ڕادەوەستێ