تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕادە
خاکەمڕمەند، وردەئاسنی بڕ بەند لێدراو
بڕادە
ووردەی زێڕو زێوو ئاسن و ئیتر، ڕێک
بڕاست
بڕاستی
بڕاشتن(باک)
برشت کردن، لە ڕۆنیدا سوورکردنەوە
بڕاشتی(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بڕان
برینداربوون بەتیغ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بڕان
بڕان
«مست. لا.» 1- تەواو بوون. پەک کەوتن:: ڕادیۆکه قسەی دەکرد لەخۆڕا د ەنگی بڕا. کە وای پێگوت کابرا قسەی بڕا. 2-پەیدا بوونی برین/1 بە چەقۆ و...لەشوێنێکی لەش. لەت بوون، دووکەرت بوونی هەندێ شت:: تەلی تەلەفۆنەکەمان بڕابوو. ئەوه دەستت بەچی بڕاوه ؟
بڕان
بەتیغ یا مشارو چتی تر بڕان و یا بریندارکردن و یا لەت کران. دوور کەوتنەوە، هەڵبڕان، لێکدابڕان، قەرتلین. (دەر) باژۆ، لێخوڕە. کەم و کووڕی، کورتی. لەبەر_: کەم و کووڕی لێ پەیدابوو. تەواو بوون، کۆتایی هاتن، (هەورا) بڕیان، نەمان
بڕان بڕان(ڕۆژ)
زۆر بەپەلە لێخوڕین، بەتاڵووکە ئاژوتن، پەلەپەلە لە ئاژۆتندا
بڕاندن(هەورا)
بڕاندنەوە
دار پێڕاهێنان، کۆتاکردن، گەیاندنە پایانی، (هەورا) بڕیاندنەوە، بیبڕەوە: کۆتایی پێ بدە
بڕانە
جیرە و مووچەی دیاری کراو
باج و پیتاکی ساڵانەی میری