تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



1-بنۆک
[[بن/8+ئۆك/2]]
«نت.»، «مک.» 1- تیسکی کورتی خورییه که پاش به شانەکردنی خوری به بنی «شانە» وه دەمێنێ و بۆ گوریس و گۆرەوی خراپ و... به کاری دێنن.
2- بنۆک
[[؟]]
«نت.» گیایەکی دەشتییه وەک توێسی وایه، به وردی ئەکرێته برینی ئاژەڵەوه چاکی دەکاتەوه،». «تم: خا.، ب1، ل - 129» .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بنۆک
گیایەکی دەشتییە وەک تووێسی وایە بە وردی دەکرێتە برینی ئاژاڵەوە چاکی دەکاتەوە
بنۆک
گیاهی دارویی
بنجل پشم
بنۆک
گیایەکە کە بۆ دەرمانی ئاژەڵ بەکار دێ
قرپۆکی خوری لە شانە دراو
بنۆک
(ڕەوا) بنەرۆک، بنشانە، پاشماوەو گرێ و گۆڵی خوری شانەکراوە بە بنەوەی دەنکەکانەوە دەمێنێتەوە جا ئەو گرێ و گۆڵە، کە بشڕێسرێ وە یا بشکرێتە هەر چتێک هەر بنۆکی پێ دەڵێن. گیایەکی دەشتییە وەکوو تووێسی وایە بە ووردی بە برینی ئاژاڵ و ووڵاخاندا دەکرێ چاکی دەکاتەوە