تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بنت
[ا.ع ]
(بینت - bint)
ک کچ، کیژ، دوێت، قز، کناچه، کەنیشک.
بنتا
توولە نەمامی بێ لق و پۆپ
لق و چرۆی لە بنی دارەوە دەرچووە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بنتاتی
جۆرە ترێیەکە
بنتاتی
جۆرێک ترێ
بنتاتی(باک)
جوورە ترێیەکە
بنتان
لای ژێرووی پەرژین و تیغەدیوار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بنتاو
بنتاو
بن، فرسب، بُنداز.(قسمت پایین تنەی درخت )
بنتاو
رَستاک، ستاک، رَشتاک، شتاک، رَستاخ، ستاخ. (شاخەی تازەکەاز بیخ درخت روید.)
بنتاو
بندار. [کۆتەرە(بەشی خوارەوەی قەدی درەخت.)]
بنتاو
[بنتا (لقوپۆپی تازە کە لە بنەوەی درەخت دەڕوێت.)]
بنتاو
جِذع، اَصلَة، ساق.
بنتاو
رِئد، فَسِیل، شَطَأ.
بنتاو(ئەردە)
لکە تازەکانی دارە، کە تازە دەڕوێ، بندار، نەمام، بنی دار، قەدی دار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بنتل
بەرد یا لیسێکە کە بخرێتە ژێر تاوێرێکی گەورە بۆ ئەوەی کە بە ئاسانی تل بدرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بنتل
یەکەم گوێزە کە منداڵان لە یاریی مووشێندا دای دەکەن و تیلی تێ دەکەن