تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزڕکان
تێکچوونی شیر و ماست، هەڵگەڕانی شیر و ماست و دۆ
ڕەنگ پەڕین لە ترسان یان لەڕکان
ترووکانی چاو
بزڕکان
«مست. لا.»، «سیه.» 1- تەفاعولی کیمیایی شیر و ماست لەناو خۆیاندا، لە ئەنجامی گەرم کردنیان لەسەر ئاور و تێکچوونی فیزیکی شکڵی دەرەوەیان جیابوونەوەی «ئاو» لێیان و لیندوولیندوو بوونی باقی ئەو شتانەی لە تەرکیبیاندا هەیه. * «مک.» هەڵگەڕان. 2- شێوان و سەر لێتێکچوونی ئینسان و پەڕینی ڕەنگی دەم و چاوی له ترسان *«مک.» پەشۆکان.
بزڕکان
ڕەنگ گۆڕان، هەڵبزڕکان، (دەر) هەڵبرکیان، هەڵگەڕانی شیر، تێکچوونی شیرو ماست و ئیتر کەوا کوڵۆکوڵۆو گرۆگرۆ دەوەستێ و دەبێتە ئاوو بزڕبزڕ بوونی. تێکچوون و شێوانی گیاندار لە ترسان
بزڕکاندن
هەڵگەڕاندنی شیر و ....
ڕەنگ پەڕاندن
ترووکاندنی چاو
ڕاواندن، قسەپەڕاندن: ترساوە قسان دەبزڕکێنێ
بزڕکاندن
«مست. مت.» 10- قسە پەڕاندن له وەختی نووستوویی و نەخۆشیدا، هەروەها لەکاتی سەرە مەرگا. 2- «مج.» قسەی بێ ڕێ و جێ کردن لەحاڵی ئاساییدا:: قسان دەبزڕکێنێ. کوڕ ئەوه چته دەبزرکێنی. * ڕاواندن. وڕێنه کردن.
بزڕکاندن
هەڵگەڕاندن، ووڕێنەکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزڕکاو
گیاندارێکە لە ترسا شپرزە بووبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزڕکاو
ماست و شیر و هێندێ شتی ترە کە تێکچووبێ
بزڕکاو
«نمف. بزڕکان.» 1- شیر یا ماستێکی تێکچووبێ. 2- ئینسانێکی ڕەنگی پەڕی بێ.:: ئەم ماسته بزڕکاوه چیه کڕیوته؟ ئەوه بۆوا بزڕکاوی.
بزڕکاو
هەڵبزڕکاو، پچکاو، (دەر) هەڵبڕکیاو، بۆ شیرو ڕەنگی مرۆڤ و ووتەی ناخۆش. شڵەژاو، تێکچوو
بزڤاندن(باک)
بزڤانۆ(باک)
بزڤانۆک(باک)
بزڤین(باک)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بزک
( (بەزەک - bezek))
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بزک
[ا ]
(بوزەک - buzek)
بزنۆکه، گیسک.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بزکوهی
[ا ]
(بوزی کوهی - buzi kûhî)
بزنه کێوی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزگ
شیلانی سوور کە ژنان دەیکەنە ملیان