تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزن مژە
شینشینک، (بابا) قۆڕی، قومقومە، قومقومۆک، بزن مژ، بزن مژۆک، بزن مژک، بزن مژک، (بڵموک) بزن مشک، زیندەوارێکە لە چەشنی مارمێلکەی و هێندەی پشیلەیێکی گەورەیە بێ تووکە پێستەکەی دەکەنە ڕووکێشی کالانی خەنجەرو شیری و چنگی وە چنگی منداڵی دەچێ._لە ڕووی ئەوەوە دەمژێ ناونراوە بزن مژە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزن مژەک
بزن مژەک
بزن مێرگ(زەن)
باڵندەیێکە وە لەگلەکی دەچێ بەڵان لەش و دندووک و پێی ڕەشە، (دەر) بزن لەڕ
بزنانه
[[بزن+ئانه/3]]
«نت.» جۆره باجێکی ئاغایەتییه بەپێی سەری بزنان لە خاوەنی د ەستێندرا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزنانە
سەندنی چل یەکە لە ئاژاڵی ماڵی لەلایەن دەوڵەتەوە
بزنانە
پیتاکی سەرانەی بزن بۆ میری
بزنانە
شاخانە، پووشانە. جوورە خەرج و باجێکە لە لایەن میری یا ئاغاوە لە خاوەند بزن دەستێنرێ. چل یەکی ئاژاڵانە، کە لە لایەن میرییەوە لە خاوەندەکەی دەستێنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزنلەر
مەلێکی بۆری گەورەیە وەک قاز، گۆشتی دەخورێ
بزنمژ
بُزمَجه، بُزمَژّه.
بزنمژ
قومقومه. [بزنمشک]
بزنمژ
وَرَل.
بزنه قسر
«نت.» بزنێکی که ساڵێک نەزابێ.
بزنه مەرەز
[[بزن+3-ئه/2مه‌ره‌ز]]
«نت.» چەشنێک بزنه، لەباتی «موو» مەرزەی به لەشەوەیه.
بزنه کێوی
[[بزن+3-ئه/2+كێو+3-ئی]]
«نت.» 1- گییاندارێکی گییاخۆره، وەکوو ئاسک دەچێ، نووکی شاخەکانی خواره، لە جێگای سەخت دەژی و به «ڕەوەز» و (زەرد) و ماهان هەڵدەگەڕێ، ڕەنگی زەردێکی کاڵه، تیئسکی «موو» ی زۆرکورته بەر پەنجه ناکەوێ له چیاکانی کوردستان زۆره و نێچیروان بۆ خاتری گۆشتی ڕاوی دەکە ون. 2- «مج.» 1» ئادەمیزادێکی بتوانێ بە جێگای سەخت هەڵگەڕێ، شاخەوانی چاک. ب» کە سێکی زۆر لەسەر دیواران و شوێنی بەرز هەلوێستێ.* «بک.» بزناکوڤی.
بزنه گەل
[[بزن-3-ئه/2+گه‌ل]]
«نت.»، «مک.» کۆمەڵێ بزن پێکەوه. ڕانی بزن.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بزنگاه
[ا ]
(بیزەنگاه - bizengah)
شوێنی دزو رێگران، ئەو شوێنەی که دزان، رێبوارانی تیادا رووت دەکەنەوه، هەروەها کینایەیه بۆ ئەو بەشەی پەخشان یان شیعر که مەبەستی نووسەری تیا دێته دەربڕین و نیشان دان (بیت القصید).