تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاری باری(باک)
ئاڵووباڵوو، گەراز، میوەی دارێکی بەڵاڵووکییە، بەڵان لە بەری بەڵاڵووکێ گەورەترە
ئاریش(باک)
هۆش، وورە، هێزی وورە
ئاریشەن(باک)
بەهۆش، وورەدار
ئاریکار(باک)
ئاریکاری(باک)
ئارێخ(باک)
دارە درێژەکەی عەرەبانەیه و بەگولمیخ و زنجیرێکیش دەڵێن، کە ووڵاخی پێ دەبەسترێتەوە
ئارێنج(باک)
جوورە دومەڵێکە لەبن باخەڵ دێ
ئارێنە(باک)
جێگایەکە لە لەش کەوتۆتە لای سەرەوەی ڕانان و خووارەوەی لەش
ئارە(باک)
ئارەزووی پلەوەر(بابا)
ئارەزووی سەرکەوتن
ئازبەت(باک)
تیرەیەکە لە خێڵێکی
ئازری(باک)
برینێکە، کە کێمی تێزابێ
ئازرین(باک)
سەخڵەت بوون، لە ئازاردابوون
ئازنگ(باک)
خانوویەکە لەسەر یەک تاوێرە بەرد دروستکرابێ
ئازیەت بار
«ستـ.» کەسێکی مردووی لێ مردبێ. تازیەدار.
ئازیەت باری
«حمسـ.» لە حاڵی تازیەدابوون.
ئازەب(باک)
بەندەی زێڕکڕیدە
ئاستەرە(باد)