تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوەڕگومان
«نت.» کەسێکه دەربارەی کارێ یا مەسەلە لەیەک لەنێوان شک و یەقیندابێ ڕاستی کار یا مەسەلەکەی بۆ ڕوون نەبووبێتەوه * دوودڵ. «عا.» متردد، متشکک.
باوەڕگومان(باک)
دوودڵ، نیگەران لە هەموو چتێکیدا. (باک)_ی: دوودڵی
باوەڕی فریادڕەسی
باوەڕ کردن بەوەی ئەم یان ئەو کەسە، بیرۆکە، ڕێباز و کەرەستەیە فریامان دەکەوێت و ڕزگارمان دەکات لە شتێک...
باوەڕی چەوت
الاعتقاد الخاطیء
باوەڕی چەوت
Delusion
تاکباوەڕی
تیۆرییەکی سیاسی و ئەخلاقییە کە بە ئارەزووگەیشتنی تاک، بە دەرەنجامی ژیان و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی ناونووس دەکات و لەسەر ئەم گریمانە ڕاوەستاوە کە سوودپەرستی تاک، خۆبەخۆ قازانجی کۆمەڵگەی بە دواوە دەبێ. لەم ڕووەوە، ئەم تیۆرییە لەسەر مافی خاوەنداریەتی وەک مەرجی پێویست بۆ ئازادی لەنگەر دەگرێ و چاودێریی دەوڵەتیش، زەمانێک پەسند دەکات کە بەمەبەستی دابینکردنی ئازادی کردەوەی تاک بێت. بەپێی ئەم تیۆرییە تاک خۆبەخۆ دەبێتە دەرەنجام و سەرەڕای گوشاری کۆمەڵگەش بۆ یەکسانکردنی تاکەکان، دەبێ سەربەخۆ و ئازاد بێ.
ڕیشەی تاک باوەڕی ئەگەڕێتەوە بۆ باوەڕی سۆفستەکانی یۆنان بەڵام لەم چاخەدا بە شێوەی جووڵانەوەیەکی فیکری ئاوێتە بووە لەگەڵ جووڵانەوەی ڕیفۆرماسیۆن لە سەدەی شانزەدا کە لە ئەورووپا سەری هەڵدا. هەر ئەم جووڵانەوە بوو کە هەلی ئازادی تاکەکەسی لە پێوەند لەگەڵ خوداوەند، بێواسیتەی کلێسە و ڕەهابوون لەژێر سوڵتەی کلێسەی ڕەخساند.
ئەغڵەب، تاکباوەڕییان بە واتایەکی ناپەسند بەکارهێناوە و بە مانای دەرچوونی تاک لەژێر تەوزیمی کۆمەڵایەتی و خودپەرستی بێ قەید و بەند لە قەڵەم دراوە بەڵام نووسەرە کۆنەپارێزەکانی سەدەی بیستەم، تاکباوەڕییان زیاتر لە بەرانبەر سۆشیالیزم*و چەشنەکانی دیکەی کۆباوەڕی (کۆلکتیویزم) ئاڕاستە کردووە و لەو ناوانە بۆ داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییە سەرەکییەکانی تاک سوودیان وەرگرتووە کە بەڕای ئەوان سۆشیالیزم دەیپووکێنێتەوە.
تاکباوەڕی
فردباوری
جێباوەڕی
Reliability
خۆباوەڕی
باوەربەخۆبوون.
دڵەباوەڕمەکە
نیگەرانی ،دووگومانی، هاکوو
مەترسیی جێباوەڕی
credibility risk
کوێرباوەڕی/دەمارگرژی
فاناتیسیزم، بە بیر و باوەڕی تەسک و کوێرانە دەگوترێ و مێشک تەسک یان کوێرباوەڕ کەسێکە کە دەربارەی بابەتە جۆراوجۆرەکان، غیرەت و هەست وخوستێکی تایبەت لەخۆی نیشان دەدا و بێ بەڵگە هەڵدەچێ و لایەنگری کوێرکوێرانە لە بابەتێکی سیاسی، ئایینی، کۆمەڵایەتی و ئابووری دەکات. مرۆڤی کوێرباوەڕ، کارەکانی خۆی لەڕووی ئاوەز و ئەندێشەوە ئەنجام نادات و گوتار و کرداری خۆی بە پێوەرە عەقڵییەکان هەڵناسەنگێنێ و لە ژێر کاریگەریی هەست و سۆزدا لە هیچ هەوڵ و کۆشش و فیداکارییەک درێخی ناکات و بۆ سەپاندنی بیروڕای خۆی لە هەموو ئامرازێک کەڵک وەردەگرێ. هەر بۆیە فاناتیسیزم، دژ بە فەلسەفە دەوەستێ چونکە فەلسەفە زانستی بیرکردنەوە و بەکارهێنانی هزر و ئاوەز و بەرهەمی ئاخافتن و گفتوگۆیە.
حاشای لێ ناکرێ کە کوێرباوەڕی لەو مەسەلانەی کە پێویستیان بە تێفکرین و ئەندێشە هەیە، نەوەک بەرەو دۆزینەوەی هەقیقەت ڕێنموونیمان ناکات، بەڵکوو دەبێتە لەمپەرێک لەبەردەم شیاندن و بەڵگاندنی ژیرانەی بابەتەکان. مرۆڤی تەسک بیر، ڕێگەیەک شک نابات جگە لەوەی بیر و بۆچوونی خۆی بە زۆرەملی داسەپێنێت. بەم بۆنەوە دەرفەتی توێژینەوە و شرۆڤەی بیروڕای خەڵکانی دیکەشی لە دەست دەردەچێ.
کوێرباوەڕی/دەمارگرژی
تعصب/جمود فکری
کوێرباوەڕی/دەمارگرژی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خۆشباوەڕ
کەسێکە زۆرزوو بەهەموو شت باوەڕ بکا
خۆشباوەڕ
خوش باوَر
خۆشباوەڕ
گووێ لە مست، کەسێکە زۆر زوو بە هەمووچتێکی باوەڕ بکات، زووباوەڕ.-ی:زوو باوەڕکردن