تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باوەڕ
چوونە دڵی قسەیەک
باوەڕ
[[په:ڤاڤه‌ر]]
«نا» کاری بەڕاست زانینی شتێ، مەسەلە یێ و... و....:: باوەڕکه ئەم کار ە وانیه که تۆ تێیگەیشتووی. باوەڕت بێ درۆت دەگەڵ ناکەم. *باوەڕی، بڕوا، یەقین، ئاقیده. تێبــ.- ١) ئەم وشەیه هەروەکوو نیشاندراوه، «وەچی ڕاستەوخۆی «ڤاڤەر» ی زمانی پەهلەوییه که ئەویش له «دوو کەرت پێکهاتووه، کەرتی دووەم لە پەهلەویدا «ڤەر» و ئاوێستاییدا «ڤەرەنه» » یه له مەسدەری ئاوێستایی و پارسی - کۆن «ڤەر» بەمانای «ناسینەوه و بڕوا کردن»، «تم: معین، بورهان. ج ١، ل- ٢٣٠». «ب» ڤەر له دینی زەڕدووشتا تەجرەبەیە ک بووه بۆ دیاری کردنی ڕاست و درۆیی ئیددعا، یا گوناحباری و بێ گوناحی کەسێک و «...دوو جۆره «ڤەر» هه بوه: ڤەردی سارد، ڤەردی گەرم. لە ڤەری گەرمدا بۆ ئیسپات کردنی بێ گوناحی کەسێ «ئاگر» و «ڕۆنی داغ کراو» و... بە کار هاتووه و لە ڤەری ساردا شیرەی گیا و و ژەهر و... کەڵک وەرگیراوه.» «تم: فره، پڤا، ل- ٤٥٠». ج» وشەی «باو ەڕ» کە یەکێک دەیڵێ بەم مانایەیه کە ڕاست دەکا و ئامادەیه «ڤەر» ی لەسەر تەجرەبە بکرێ و هەروەک وتبێتی: «وەڤەر» ڕاست دەکەم وەکوو ئێستا د ڵەین: وەسەری تۆ، وه....
باوەڕ
بڕوا، بەقا، بایق. _کردن: بڕوا کردن، دڵ بۆچوون._پێهێنان: بڕوا پێهێنان، چەسپاندنی چتێک لە دڵدا. بێ_: بێ بڕوا، باوەڕکە
باوەڕ پێ بوون
«مست.مت.» تم: باوەڕ پێکردن.
باوەڕ پێکردن
«مست،. مت.» ١-قسەی کەسێ بەراست زانین و هەرچی بیڵێ بە حەقیقەت دانان. ٢- قبووڵ کردنی قسه، خه بەر،... و بە ڕاست دانانی. *باوەر پێ بوون، بڕواپێکردن.
باوەڕ گومانی
«نمس» له نێوان شک و یەقیندا بوون * دوودڵی «عا.» تردد، تشکک.
سەلماندن: باوەڕ کردن بە چشت
التصدیق
باوەڕی
«حمس» ١- ئەنجامی باوەڕ کردن. ٢- تم: باو ەڕ.
باوەڕدار
بڕوامەند._ی: بڕوامەندی
باوەڕمەند
بەباوەڕ، باوەڕکری._ی: بەباوەڕی، باوەڕکرینی
باوەڕنامە
کارنامه تحصیلی
باوەڕنامە
پسولەی گەوایی خوێندن، گەواهینامە
باوەڕنامە
(باک) باوەڕۆک، بڕوانامە: بەقانامە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باوەڕپێکراو
کەسێکە کە باوەڕ بەقسەی کرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باوەڕپێکراو
کەسێکە کە بیکەی بە جێنشینی خۆت لە کارێکدا و باوەڕت پێی ببێ
باوەڕپێکراو
کەسێکە بڕواو بەقای پێکرا بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باوەڕپێکردن
باوەڕکردن بەیەکێک
باوەڕپێکردن
بڕواو بەقا پێ کردن
باوەڕپەنەکریا(هەورا)
باوەڕکار
بڕواکار، بەقاکار._ی: بڕواکاری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باوەڕکردن
چەسپینی قسەیەک لەدڵدا
باوەڕکردن
«مست.لا.» ١- بە ڕاست زانین:: باو ەڕ ناکەم ئە م ئیشه وابێ چونکووو ئەم پیاوه درۆزنه ٢- تەقدیرکردن، دوودڵ بوون لەڕوودان یا نەدانی کارێک:: باوەڕ ناکەم هێشتا هاتبێتەوه ماڵێ ٣-دانان، به خەیاڵدا هاتن.:: قەت باوەڕم نەدەکرد ئەم کابرایه وابێ زۆر بە زیرەکەم دەزانی. *بڕوا کردن.
باوەڕکردەی(هەورا)
باوەڕکری(باک)
باوەڕگران
گرانباوەڕ._ی: گران باوەڕی