تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باشوبووش
بوش، خودنمایی، خوش گذرانی.
باشوبووش
خوەشگوزەرانی. [ڕابواردن]
باشوبووش
عَیش، نَشاط، اِنبِساط، کَرّ و فَرّ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باشومە
[ا ]
(باشومە - başume)
عەبای ژنان.
باشوو
[[باش+ ئوو]]
(نت.)، (مک.) باڵندەیەکی ڕاوەکەری بچکۆلەیە کە درێژایی دەوری سی سانتیمیتر دەبێ، چاوی زەردن، پشتی کەوەڕەنگ و بەر زگی سپییە پەڵەپەڵەی زەردی تاریکی تێدایە، لەحەوا باڵندەی تر دەگرێ و جار و باریش هێلکەی پەلەوەران دەخوا، لە کوردستانی خۆمان هەیە، *(کعر.، سن.، جنو.) واشە. تێبــ. -1) بۆ کەرتی یەکەمی ئەم وشەیە (باش) تم: ١- باز، تێبــ. - ج. ب) ئەگەر چی لە بەرگی یەکەمدا ( ئۆ) بە ئامرازێک دانراوە کە دەگەڵ ڕییشەی هێندێ مەسدەران سفەتی مەفعوولی دروست دە کا، بەڵام لەبەرچاو ڕاگرتنی (تێبــ.، ج) ی وشەی (باز) وامان لێدەکا بڵەین ئەم ئامرازە سفەتی فاعلیش پێک دێنێ.
باشوو
باشووکە، (دەر) وات. باڵندەیێکە ڕاوی چۆلەکان دەکاو دەیانخووات
باشووک
باشوو، باشووکە، مەلێکی ڕاوکەری بچووکە چۆلەکە دەگرێ، واشە
باشووکە
باشوو، باڵندەیێکی دندووک کەوانەییە لە باشوو چکۆڵەترە ڕاوی چۆلەکەی دەکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باشوکە
باڵندەی دەنووک کەوانەیییە لە واشە بچووکترە ڕاوە چۆلەکەی پێ دەکرێ
باشوێل
نوعی رودوشی زنان
باشوێل
جۆرێ کۆڵوانەی ژنانە
باشڕۆژ(باک)