تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازاڕی
[[بازاڕ-ئی] ]
(ست.) ١-کاڵای خراپ، کاڵایەک بە دانستە دروست نەکرابێ *جەڵەبی ٢-(مج.) ئادەمیزادی سووک و هەرزە بەتایبەتی ئافرەت.
بازاڕی کەساد
[[كۆ، عا]]
(نت)، بازاڕێکی کڕین و فرۆشتنی کەم بێ، بازاڕێ ڕمێنی لەسەر نەبێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بازاڕی
بریتییە لە شتومەکێک کە تایبەتی و چاک نەبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بازاڕی
بریتییە لە ئادەمیزادی هیچ و پووچی بێ مایە
بازاڕی
مرۆی خووێڕی و هیچ و پووچ. کەل و پەلێکە، کە تایبەتی و چاک نەبێ
بازاڕی خۆش
(نت) بازاڕێکە سەودا و مامەڵەی زۆری تێدا بکرێ، بازاڕی گەرم.
بازاڕی مردوو
(نت) بازاڕێکی سەودا و مامەڵەی ئەوەندە کەم بێ، وەک نەبوون وابێ.
بازاڕی گەرم
(نت) ١-تم: بازاڕێ خۆش. ٢-هاتووچۆی زۆری خەڵک بۆ شوێنێ. تێبــ. - ئەم مانایە تەوس و تانوتی تێدایە مە بەستی (سەلبی) بەکار دێت. حەمە شەل ئیمڕۆ بازارەکە ی گەرمە.
منداربازاڕی
کار بچەگانه
منداربازاڕی
کار و باری زارۆکانە
ڕوبازاڕی
بەڕمێن، برەودار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕووبازاڕی
بریتییە لە ئافرەتی جوان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕووبازاڕی
بریتییە لە شتی بەدیمەن جوان کە زوو بفرۆشرێ
ڕووبازاڕی
سُنبات، نمودنی، خواهان دار.
ڕووبازاڕی
بخوازدار.[برەودار]
ڕووبازاڕی
مرغُوب، مَطلوب.