تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باریە
باریە
[[؟]]
(نا.) ئامرازێکە بۆ خوولاندن و بەرزکردنەوەی شتی قورس لە شوێنی خۆی. تێبــ.- ئەم ئامرازە لە ساکارترین حاڵەتیدا تیلایەکی دار، یا ئاسنێکی ئەستوورە کە سەرێکی تۆزێ دەکورێتەوە و هێندێ پان دەکرێ و بڕێکیش دەکێندرێتەوە بە جۆرێکی ئەوتۆ زاویەیەکی کراوەوە (منفرجە) دروست دەکات. تێبــ.- لە کاتی ئیش پێکردندا سەرە پانەکەی دەخرێتە ژێر شتە قورسەی کە مەبەستە بجووڵێندرێ، لەو کاتەدا دیوی دەرەوەی زاویەکە دەبێ لەسەر جێگایەکی پتەو ڕابوەستێ- لە (فیزیک)دا بەم شوێنە دەگوترێ (نقطە اتکاء)- ئەوجار باسکە درێژەکەی بۆ لای خوارەوە دادەگرن و بە هێزێکی کەم قورسایەکی زۆر دەجووڵێنێ. ئارشمیدۆس زانای بەناوبانگی یۆنانی گوتوویە: ((ئەگەر (نقطە اتکاء) یەکەم دەست کەوێ، زەوی لە جێی خۆی دەبزوێم)). * (کئیر.) ئەهرەم (فارسییە). (سن.) چل مێردە، لحسە (هس. لەوازە). نۆێڵ.
باریە
نووێڵ، ئاسنێکی درێژو ئەستوورە بەردی زلی پێ هەڵدەکەنرێت
ئیخباریە
راپورت، گزارش
ئیخباریە
نوسین بۆ میری لەدژی خەڵک، ڕاپۆرت، نامەی شوفارانە، شوفاری نامە