تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارگران
[[بار + گران]]
(ست.) ١- حاڵی بارەبەرێکی باری قورس بێ. ٢- (مج.) آ) ئادەمیزادی تەمبەڵ. ب) ژنی زگ پڕ.
بارگرانایی
ئەرکی زۆر
بارگرانایی
[[بارگران + ئایی]]
(حمس.) ئەو ئەنجامەی بارێکی گران (ماددی و مەعنەوی) لە ئینسان یا گیانلەبەرێکدا بەدی دێنێ.
بارگرانی
رنج طاقت فرسا
بارگرانی
[[بارگران + ئی]]
(نمس.) ١- کەلوپەلی زۆر دەگەڵ خۆ بردن بۆ سەفەر و.... کوڕە جا بۆ دوو ڕۆژ ئەم هەموو بارگرانیەی بۆچییە؟ ٢- کاری ئەرک و تەکلیفی زۆر خستنە سەر کەسێ. ئەگەر بۆتان نابێتە بارگرانی ئەم جانتایەم بۆ دەگەڵ خۆت ببە بۆ فەرامەرز.