تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارکردن
بارکردن
(مست. لا.) ١- خۆسازکردنی کاروان و (بار) خستنە سەرپشتی وڵاغان *بارلێنان. ٢- کۆچ کردنی ماڵێک یا خەڵکی شوێنێک لە جێگەیەکەوە بۆ جێیەکی دی. ماڵی مام برزۆ دوێنێ باریان کرد. دە ڕۆژی تر باردەکەین دەچینە هەواری. ((ماڵم لێرە باردەکا، دەچمە دار و بێ داری + هەرکەس تۆی ناوێ بەردی لێ بارێ)) (فۆلکلۆر). ٣- (مج.) موتڵەقی گواستنەوە و ڕۆیشتن. ٤- (مست. مت.)، (کن.) زیاد لە توانستی خۆی کار بە کەسێ ئەسپاردن بۆ جێبەجێ کردنی.
بارکردن
ووڵاخ بارکردن، بارکردنی بارەبەر، باربەندی. کۆچ کردن ، قۆناغ گۆڕین. خستنەسەر، لێ پترکردن
بەرەوئیزبارکردنەوە
بەرەو ڕووکردنەوەی دوو کەس بۆ دەرخستنی ڕاستی و درۆی قسەیەک لە نێوانیاندا