تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاشخووانە
پاشخووان، پەسمەنە
پاشەلەوانە
بەرچینە یا دووبارەیێکە دەنرێت بە دووای پلوورەی هەنگەوە بۆ ئەوەی شانەی تێدا هەڵبەستێ و هەنگووینی تێدا بکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاشەوانە
شتێکە دەنرێ بەپاشی پلوورەی هەنگەوە بۆ ئەوەی شانی تێدا هەڵبەستێ
پاشەوانە
جعبه چوبین برای شانەگذاری زنبور
پاشەوانە
سندوقی لە پۆرەی هەنگا بۆ شانە تێدا هەڵبەستن
پاشەوانە
چتێکە بە پاشەوەی پلوورەی هەنگەوە دەنرێ بۆ ئەوەی شانەی تێدا بکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاقلینچکانە
جۆرە گیایەکە وەک پەڵپینە دەخورێ
پاقلینچکانە
گیاهی شبیه خرفه
پاقلینچکانە
گیایەکە لە پرپرە دەکا
پاقلینچکانە(ئەردە)
گیایەکە وەکوو پەڵپێنە دەخورێ
پاقلەمارانە
بڕوانە: پاقلەکێویلە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاوانە
شتێکی زەنگوڵەدارە لە زێڕ یا لە زیو دەکرێتە پێی منداڵ بۆ جوانی
سەرچاوە: نالی
پاوانە
خشڵێکی زێڕە ژنان ئەیکەنە پێ.

لە جێی پاوانە و گەردنلغی داناوە زولفەینی
کە وەک ئەژدەر لە پێ و گەردنی ئاڵاوە زولفەینی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاپاجانە
پاپەجان
پاپاجانە
پاپوش بچّه
پاپاجانە
کەوشی مناڵان، پاپووچە
پاپاجانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاپەجانە
جۆرە کەوشێکی ئاوزوونەداری منداڵانەیە