تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاشکرا کردن
نهێنی دەرخستن، پەنامەکی خستنەڕوو: ڕازەکەم ئاشکرا بوو
ئاشکرا کردن
«مستـ. متـ.» ١- دەرخستنی نهێنی کارێک، قسەیەک یا مەسەلەیەک لە لایەن کەسێکەوە. ٢- داماڵینی پەردە لە سەر کارێکی تا ئەو کاتە کەس نەیزانیبێ. ٣- ڕوون کردنەوەی مەسەلەیەک: کەس بە جێگای چاپخانەکەی نەدەزانی خولە ئاشکرای کرد. کەس ئاگای لەم کەین و بەینە نیە تۆ بۆ چی ئاشکرای دەکەی. حوکمی زاتی مەسەلەی کوردی بۆ دنیا ئاشکرا کرد.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشکرابوون
دەرکەوتنی شتی نادیار
ئاشکرابوون
آشکار شدن، فاش شدن
ئاشکرابین
الضاهري
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشکراکردن
دەرخستنی شتی نادیار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشکراکردن
دەرخستنی شتی نادیار
ئاشکرایی
آشکارا
ئاشکرایی
خوویایی، دیاردە، دژی نهێنی
ئاشکرایی
«حمسـ.» چلۆنایەتی شتێ یا کار و مەسەلەیێکی بێ گرێ و گۆڵ. سادەیی و ڕوونی و بێ پێچ و پەنایی.: ئاشکرایی لەمە زیاتر! کە خۆی پێی لێدەنێ.
ئاشکرایی
بەرچاوی، شتیاری.به_: بە بێ پێچ و پەناو شاردنەوە
ئاشکرایی لێ گوتن
دەرخستنی نهێنی مەسەلە و کارێک، کە دوو یان چەند کەس بیزانن، لە لایەن یەکێک لە خۆیانەوە. : ئاشکرایی لێ بڵێ با بە خۆیدا بشکێتەوە. * ڕاستی لێ گوتن. ئیعتیڕاف لە سەر کردن.
ئاشکڕین
کڕینی ئاشی
ئاشکەرا(باک)
ئاشکرا._ کرن: ئاشکراکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشگێڕ
ئەندازەیەکە لە ئاو کە ئاش بگێڕێ
ئاشگێڕ
ئەندازە ئاوێکی ئاشی پێ دەگەڕێ
ئاشگێڕ
[[١-ئاش + گێڕ «گێڕان» ]]
«سفا.» ئەوەندە «ئاو» ەیەکە ئاشێک دەخاتە گەڕ. ئەویش بەندە بە گەورە و پچووکی و تەنکی و ئەستووری بەرداشی سەرەوە و ڕژدی و ناڕژدی دۆڵیانی ئاسەکەوە.: جۆگەی تەیناڵ حەوت ئاشگێڕ ئاوی پێدا دێ.
ئاشگێڕ
ئاشەوان. ئەندازەیێکە لە ئاو، کە ئاشی پێ بگەڕێ