تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسرمە
تیلمەیەکی پانە لە کورتان دەکەوێتە سەر کلکی وڵاخ
ئاسرمە
باریکە چەرمێکە لە کورتاندا کە دەکەوێتە سەر کلکی بارەبەر
ئاسرمە
تیلمەیێکی پانە لەکورتان کە دەکەوێتە سەر کەفەڵی ووڵاخ. ئاشرمە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسمان
لای هەرە ژوورووی سەرت
ئاسمان
آسمان، سمان، سپهر، چرخ، گردون، مینو، کرزمان، گرزمان، آشكو، آشکوب. پناد، نودە.
ئاسمان
گەردوون، چەرخ، چەپگەرد، هەوا، حەوا. [فەلەک، عاسمان]
ئاسمان
سماء، فلک، زرقاء، جلد.
ئاسمان
آسمان
ئاسمان
حەوا، عاسمان، بەرزاییێ کە ئەستێرە و مانگ و ڕۆژی لێوە دەبینرێن، ئەزمان، ئەزمین
ئاسمان
[[ ستـ: ئەسمەن، پهـ: ئاسمان ]]
«نا.» ١- ئەو شینایییە پان و بەرین و بێ بن و بناوانەی کە لە ژوور سەرانە و مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەکانی تێدا دەخولێنەوە یا ڕاوەستاون.: پچێتە پەڕپەڕووچکەی ئاسمانێ دەیهێنمە خوارێ. □ «وەک شێفەلەتە چۆن، نەبم لەت لەت» «ئاسمان بەرز و دەسا، زەوی سەخت» «سەلام ــ ١٧٦». ٢- چێگەی پیاوچاکان: عیسا چوو بۆ ئاسمانان، مەلاییکەت لە ئاسمانان هاتنە خوار. * عاسمان، «بکـ.» ئەزمان، ئەزمێن. عەسمان. «زازا» ئاسمییە «تمـ: ژابا ــ ١٠».
ئاسمان
فەلەک، گەردوون، ئەزمان، چەرخ، مینوو. هەوا، حەوا، لا ژوورووی سەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسمان و ڕێسمان
وتەیەکە بە کار دێنرێ بۆ جیاوازی و دووری دوو شت لە یەکەوە
ئاسمان و ڕێسمان
«ستـ.» ١- ناڕێک، نالەبار. ٢- قسە، کار یا شتێ سەروبنی پێکەوە نە نووسێ. ٣- وەڵامێک پێوەندی بە پرسیارەوە نەبێ. ٤- حاڵی دوو شتی جیاواز لە یەکتر: ئەم فەرماییشتانەی ئێوە، وە ئاسمان و ڕیسمان دەچن. جوابێکی دایەوە ئاسمان و ڕیسمانیش نەبوو، قسەی وای دەکرد ئاسمان و ڕیسمانی چی؟ □ «بە حاتەم گەر بکەی تەشبیهی ئەم ئاغایە بێ عەقڵی» «کە فەرقی ئەم لەگەڵ ئەو ئاسمان و ڕیسمانی بوو» «رەزا ــ ٣٣». چوون بە ئاسمانا: «کنـ.» ١- خێرا و گورج و گۆڵ و بە تووڕەیی، لە حاڵی دانیشتنەوە هەستانە سەرپێ. ٢- زۆر تووڕە بوون و ئەرز بە خۆوە نەگرتن، لە شوێنی خۆ جووڵە جووڵ و گوڕە گوڕ کردن: هەر گوێی لە قسەکان بوو وەک فیشەکە شێتە چوو بە ئاسمانا.
ئاسمان و ڕێسمان
ئاسمان و دەزوو، ووتەیێکە بۆ جیاوازی نێوانی دوو چتان لە یەکتری بەکار دەبرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسمانی
جۆرە ڕەنگێکی شینی کاڵە